سوودانی: بەهای دۆلار دادەبەزێت



 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بڕیاری حكوومەت نەبووە، بەڵكو بەڕێككەوتنی نێوان دامەزاروە داراییەكان و بانكی ناوەندیی بووە: “رێگا نادەین، دۆلار بەقاچاغ ببرێتە دەرەوە”

محەمەد شیاع سوودانی لە میانی راگەیاندنی ھەڵمەتی ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراكی تایبەت بە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی، ئاماژەی بەوەدا، كاری لەپێشینەیان رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی ھەژارییە، بۆ ئەو مەبەستەیش زنجیرەیەك رێوشوێنیان گرتووەتەبەر :”ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری باشتركردنی ماددە خۆراكییەكانی بۆ ئەو خێزانانە داوە كە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە”.

سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لەوەش كرد، حكوومەتەكانی پێشوو، بیریان لە بڕیاری ئەنجامدانی چاكسازیی لە فۆرمی خۆراكدا كردبووەوە، بەڵام حكوومەتی ئێستا ئەو كارەی ئەنجامداوە، ئەوەیش بە ئامانجی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و نرخی خۆراكەكان لە بازاڕەكاندا.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاند،، كەسانێك رەوشی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقییان بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆستووەتەوە كە ئەوە بڕیاری حكوومەت نەبووە، بەڵكو بەرێككەوتنی نێوان دامەزاروە داراییەكان و بانكی ناوەندیی بووە.

دەشڵێت: “ھاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكەكان، پرسێكی كاتییە و كار دەكەین لە پێناو پاراستنی سامانی گشتیی، ھەروەھا رێگا نادەین دۆلار بە قاچاغ ببرێتەوە دەرەوە”.

محەمەد شیاع سوودانی دووپاتی كردووەتەوە، ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بانكی ناوەندیی و بانكی بازرگانیی ئەنجامی داون، دەبنە مایەی دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی : “رەوشی دارایی عێراق لە باشترین لە ئاستدایە”.

 

زیانەكانی زۆر سەیركردنی (ئایپاد و مۆبایل) بۆ منداڵان
پێشت زیانەكانی زۆر سەیركردنی (ئایپاد و مۆبایل) بۆ منداڵان
ماملێ دەنگێكی هەمیشە زیندوو
دواتر ماملێ دەنگێكی هەمیشە زیندوو
ەیوەندیدار