زیانەكانی زۆر سەیركردنی (ئایپاد و مۆبایل) بۆ منداڵان



زیانەكانی زۆر سەیركردنی (ئایپاد و مۆبایل و tv ) بۆ منداڵ چین؟ چۆن بتوانین ڕێگری لەو زیانانە بكەین ؟

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان باس لەو زیانانە دەكات و چەند ڕێنماییەكیش بۆ دایكان و باوكان دەخاتەڕوو.

زیانەكانی یاری و سەیركردنی ئەو ئامێرانە بۆ منداڵ ئەمانەن..
١. منداڵەكە قسەكردنی دوادەكەوێت.
٢. ئەو منداڵانەی كە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی ئۆتیزم هەیە (ئەو منداڵانەی كە لەڕێگەی بۆ ماوەییەوە و لەخێزانەكانیاندا ئەگەری توشبوون هەیە) ڕێژەی تووشبونەكە زیاد دەكات.
٣-قەڵەوی، كێشی زیاد دەكات چونكە جوڵەی كەم دەبێتەوە.
٤-شێوازی خەوی تێك دەچێت و خەوی كەم دەبێتەوە.
٥-كێشەی هەڵسوكەوتی بۆ دروست دەبێت.
٦-لاوازبوونی لایەنی كۆمەڵایەتی، واتە گۆشەگیر دەبێت و هاوڕێییەتی كەس ناكات.
٧-فێری ڕەفتاری توندو تیژ دەبێت، بەتایبەتی كەسەیری فیلم و یارییەك بكات كە تووندوتیژیی تێدا بێت.
٨-كاتی بۆ یاری نامێنێت ، لەبەر ئەوەی زۆربەی كاتەكانی بەسەیركردنی ئەو ئامێرانە بەسەر دەبات.

هەندێك ڕێنمایی بۆ دایك و باوكان:
ا- هەوڵ بدە خۆت پێشتر سەیری ئەوكەناڵانە یان یارییانە بكە كە مناڵەكەت دەیەوێت سەیریان بكات، چونكە هەندێ كەناڵ و یاری زیانی زۆریان هەیە.
ب- هەوڵ بدە ئەو یاری و كەناڵانە لە شوێنێ بن لە ناو ئامێرەكە كە مناڵەكە بە ئاسانی دەستی پێ نەگات.
ج- هەوڵ بدە نزیك بیت لە مناڵەكە لە كاتی سەیركردنی تەلەفزیۆن یان ئامێرە ئەلكترۆنییەكە.
د- ناوبەناو پرسیار لەمناڵەكەت بكە كە سەیری كام بەرنامە دەكات كە لەماڵەوەیە، یان كام یاریە دەكات.
ها-كاتێك لەگەڵ منداڵەكەت سەیری بەرنامە و یارییەك دەكەیت هەوڵ بدە ناوەرۆكەكەی بۆ ڕوون بكەیتەوە.
چۆن بتوانین سنور بۆ بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە دابنێین:
۱-دەبێت كاتێكی دیاریكراویان بۆ دابنێین.
۲-هەوڵ بدەین بەرنامە بۆ ئامێرەكە دابنێین كە كات دیاری بكات بۆ بەكارهێنانی.
۳-نابێت لەژووری نوستن شوێنی شەحن كردنەوەی ئەو ئامێرانە بێت.
٤-نابێت لەژووری نوستن تەلەفزیۆن هەبێت.

د. پشدەر عەبدوڵا،  پزیشكى پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان

دوو كەس لە سێدارە دران
پێشت دوو كەس لە سێدارە دران
سوودانی: بەهای دۆلار دادەبەزێت
دواتر سوودانی: بەهای دۆلار دادەبەزێت
ەیوەندیدار