لە سنووری كرماشان پێنج كۆڵبەر بریندار بوون



 

لە ئاكامی دەستڕێژی هێزەكانی حكومەت ڕوو لە ژمارەیەك كۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای كرماشان، لانی كەم پێنج كۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەكانی حكومەت لە سنووری نۆشمە سەر بە نەوسوود، بەكەڵك وەرگرتن لە چەكی ساچمەیی و كڵاشینكۆف تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و لانی كەم ٥ كۆڵبەریان بریندار كردووە.

پێشتر هەنگاو، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، كە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ لە سنوورەكانی پارێزگای كرماشان لانی كەم ١٦١ كۆڵبەر كوژراو و برینداربوون، كە ئەم ئامارە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ٪٢١١.٥ (٥٨ حاڵەت) زیادی كردووە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
كارەبای پاكستان بڕا
دواتر كارەبای پاكستان بڕا
ەیوەندیدار