كارەبای پاكستان بڕا



بەیانی ئەمڕۆ هەڵەیەك لە تۆڕی كارەبای پاكستاندا ڕوویدا و بووە هۆی پچڕانی كارەبا لە سەرتاسەری ڵاتەكەدا.

وەزارەتی وزەی فیدڕاڵی پاكستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تۆڕی نیشتمانی لە پاكستان فریكوێنسی لە دەستداوە، ئەمەش بووەتە هۆی لەكارخستنی تۆڕەكە.

وەزارەتی وزەی پاكستان ڕایگەیاند، پچڕانی كارەبا لەسەر ئاستی وڵات بەهۆی “شكستێكی گەورە” لە تۆڕی نیشتمانیدا بووە، كارگە و قوتابخانە و نەخۆشخانەكانی سەرجەم شارە گەورەكان زیانیان بەركەوتووە.

وەزیری وزەی پاكستان، خوروم داستاگیر، ڕایگەیاند، پچڕانەكە لە دەوروبەری كاتژمێر 7:34 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكردووە، و ئێستا هەوڵی چاككردنی دەدرێت.

 

لە سنووری كرماشان پێنج كۆڵبەر بریندار بوون
پێشت لە سنووری كرماشان پێنج كۆڵبەر بریندار بوون
كۆماری كوردستان، تەمەنێكی كورت و پڕ شانازی
دواتر كۆماری كوردستان، تەمەنێكی كورت و پڕ شانازی
ەیوەندیدار