بانكی ناوەندی زانیاری نوێی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند


ڕاوێژكارێكی بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، كە هەندێك پێیان وابووە پەلە ناكەن لە جێبەجێ‌ كردنی مەرجەكانی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكی، كە ئێستا بۆتە هۆی كەمبوونەوەی دۆلار و گران بوونی، بەڵام بە ڕێكارە نوێیەكان بەم زووانە نرخی دۆلار دەچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئیحسان شەمران، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق بە ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی ڕاگەیاندووە، ” ڕێوشوێنە نوێكان و ئەوانەی پێشووتریش بانكی ناوەندی و لایەنە پەیوەندیدارەكان گرتویانەتەبەر، نرخی دۆلار لەبازاڕی ڕەش دەگەڕێنێتەوە نرخی فەرمی، كە 1470 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

دەشڵێت: “هەندێك چاوەڕوان بوون بانكی ناوەندی پەلە نەكات لەجێبەجێكردنی مەرجەكانی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا لەفرۆشتنی دۆلار لەڕێی سەكۆی حەواڵەكان، كە بووە هۆی كەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلاری فرۆشراو و دران بوونی نرخەكەی”.

ئاشكراشی كرد، مەرجی تێپەڕاندنی مامەڵەكانی هاوردەكردن بە ئەستۆپاكی باجیان هەڵوەشاندەوە هەروەها تەواوكردنی ئەماناتی باج و تاریفەی گومرگیان هەڵوەشاندۆتەوە بۆ باشكردنی كاری پەنجەرەی فرۆشتنی دراو بۆ كڕیارانی دۆلار.

ڕاوێژكارەكەی بانكی ناوەندی جەختیشی كردۆتەوە، لەبەرۆشنایی ئەو ڕێوشوێنە تازانە و ئەوانەی پێشووتریش، پێشبینی دەكەین بەمزووانە دۆلار بگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی خۆی، بەتایبەت كە بانكی ناوەندی داوای لەبانكەكانی هاوكاری كردووە ئاسانكاری بۆ ڕێوشوێنەكانی دانان و حەواڵەكردنی پارەی بازرگانەكان بكەن بۆ دەرەوە.

سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە
پێشت سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە
كڵێسایەكی سەدەی حەڤدەهەم لە سلێمانی نۆژەن دەكرێتەوە
دواتر كڵێسایەكی سەدەی حەڤدەهەم لە سلێمانی نۆژەن دەكرێتەوە
پەیوەندیدار