كڵێسایەكی سەدەی حەڤدەهەم لە سلێمانی نۆژەن دەكرێتەوە



قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، كڵێسای مریەمی عەزرا بووەتە یەكێك لە ناوەندە رۆشنبیری و پڕ چالاكییەكانی سلێمانی و دەشڵێت،” كڵێساكان و برایانی مەسیحی بەشێكی گرنگ و دانەبڕاوی مێژووی ئەم شارەن و خزمەتكردنیان ئەركی هەموو لایەكە”.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمرۆ یەكشەممە ٢٢/١/٢٠٢٣ بە هاوڕێیەتی بەرێوبەری شوێنەوار و ژمارەیەك لە چالاكوان و پارێزەری كەلەپوور، سەردانی كڵێسای مریەمی عەزرای لە گەڕەكی سابونكەرانی سلێمانی كرد و لەگەڵ راهیب (یێنس پتزۆڵت) باسیان لە رۆڵی ئەم كڵێسایە لە رابردوو و ئێستادا كرد، كە سەرەڕای ئەوەی سیمایەكی جوانتر و پێكەوەژیانی بە سلێمانی بەخشیوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەم كلێسایەی سەدەی حەڤدە ببووە پەناگەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە سوری و عیراقی، لە ئێستاشدا بووەتە ناوەندێكی گرنگ كە بەردەوام خولی فێربوون و بەهێزكردنی زمانەكان بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی دەكاتەوە.

راشیگەیاندووە، كە كڵێساكان و برایانی مەسیحی بەشێكی گرنگ و دانەبڕاوی مێژووی ئەم شارەن و خزمەتكردنیان ئەركی هەموو لایەكە، كڵێسای مریەمی عەزرا تەمەنی (١٦١) ساڵەو پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بۆیە هەوڵدەدەن لەسەر نەخشەو دیزاینە كەلەپورییەكەی خۆی وەكو بەشێك لە خانووە كەلەپورەكانی سلێمانی نۆژەن بكرێتەوە.

بانكی ناوەندی زانیاری نوێی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
پێشت بانكی ناوەندی زانیاری نوێی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
بەوێنە؛ خوێندكارێك لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی ئەنجامدا
دواتر بەوێنە؛ خوێندكارێك لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی ئەنجامدا
ەیوەندیدار