هێزێكی ئەمنی هەڵیكوتایە سەر بۆرسەكانی بەغدا



سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی تایبەتی سەر بە ئاسایشی ئابوری، هەڵيكوتایە سەر هەردوو بۆرسەی كیفاح و حارسیە و ژمارەیەك لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بە وتەی سەرچاوەكەش هێزەكە كۆمەڵێك كەسیان بە تۆمەتی یاریكردن بە نرخی دۆلارەوە دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند:”هێزێكی سەر بە دژە تیرۆر كە هێزی ئاسایشی ئابووری لەگەڵدا بووە، هەڵیانكوتاوەتە سەر نوسینگەكانی ئالۆوگۆڕی دراو، بە تۆمەتی شاردنەوەی دۆلار لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخەكەی”.

سەرچاوەكە دەڵێت:”هێزەكە كۆمەڵكێك بازرگانی دەستگیركردووە، بەو هۆیەی ئامادە نەبوون دۆلار بفرۆشن، تا بڕێكی زۆر لە ڕەسیدی نوسیگەكانیاندا بمێنێتەوە و نرخی دراوەكە زیاتر بەرزبكەنەوە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، میدیاكان بڵاویانكردەوە، پرسی هەرە دەركەوتوو كە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوودا ڕوویدا، نەفرۆشتنی دۆلارە لەلایەن نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو كە تەنیا دۆلارییان كڕیوە، ئەمەش مەترسی ڕوودانی كەمبوونەوەی زۆری دۆلاری بۆ ڕۆژانی داهاتوو هێناوەتەئارا.

 

دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەستپێدەكات
واتساپ تایبەتمەندییەكی تری زیادكرد
دواتر واتساپ تایبەتمەندییەكی تری زیادكرد
ەیوەندیدار