بەهای لیرەی لوبنانی دابەزینی مێژوويی بەرامبەر بە دۆلار تۆماردەكات



ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیرەی لوبنانی گەورەترین داڕمانی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكایی بەخۆوەبينی، بەجۆرێك نرخی خەرج لە بازاڕی ڕەشدا 50 هەزار لیرەی لوبنانی لەبەرامبەر دۆلارێكدا تۆماركرد.

بەپێی ئەو ئەپانەی بەدواداچوون بۆ نرخی خەرجی دۆلار دەكەن لە بازاڕی ڕەشدا، نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا لە لوبنان گەیشتە 50000 لیرەی لوبنانی بۆ فرۆشتن و 49800 لیرە بۆ كڕینەوە.

تەنگژەی ئابوری لە لوبنان لە كۆتایی ساڵی 2019وە دەستیپێكرد، لەو دەمەدا نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا لە 1500 لیرەوە (نرخی فەرمی خەرجی دۆلار) گەیشتە 2000 لیرە.

لەو دەمەوە بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزین و بووە مایەی ئەوەی زیاتر لە 80%ی لوبنانییەكان بخاتە ژێر هێڵی هەژارییەوە، ڕێژەی بێكارییش بۆ نزیكەی 30% بەرزبۆتەوە و هەڵاوسانیش گەیشتۆتە 100%.

 

وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی كرا
پێشت وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی كرا
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكات
دواتر قوباد تاڵەبانی: سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكات
ەیوەندیدار