بانكی ناوەندی زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە


بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 136 ملیۆن و 124 هەزار و 851 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 32 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 104 ملیۆن و 124 هەزار و 851 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 60 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار 165 هەزار دیناری تێپەڕاند.

 

 

حالەتەكانی جیابوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە
پێشت حالەتەكانی جیابوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە
یەكێتی تۆپی پێی عیراق: یارییەكە لەكاتی خۆیدا دەكرێت
دواتر یەكێتی تۆپی پێی عیراق: یارییەكە لەكاتی خۆیدا دەكرێت
پەیوەندیدار