یەكێتی تۆپی پێی عیراق: یارییەكە لەكاتی خۆیدا دەكرێت



یەكێتی تۆپی پێی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یاریی كۆتایی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی عیراق و هەڵبژاردەی عومان لە جامی كەنداوی عەرەبی “كەندا 25” لە كات و وادەی دیاریكراوی خۆیدا دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی بڵاوبۆوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 لە وادەی دیایكراوی خۆیدا دەكرێت لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە، و دەبێتە كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەكە كە مایەی ستایشی هەموان بوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”داوا لە جەماوەری خۆشەویست دەكەین، ئامادەی یاریگای یارییەكە نەبن، بەو هۆیەی تەواو پڕبووە، تا یارییەكە بەشێوەیەكی شیاو بەڕێوەبچێت و شایەنی یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداو 25 بێت”.

 

بانكی ناوەندی زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
فیلمی ڕزگاركردنی دەستبەسەركراوەكانی توركیا لە موسڵ نمایشكرا
دوات فیلمی ڕزگاركردنی دەستبەسەركراوەكانی توركیا لە موسڵ نمایشكرا
پەیوەندیدار