كەسێك لە ئیلام لە سێدارە درا



 

سزای سێدارەی بەندكراوێك بەناوی قودرەت زیبرەم كە پێشتر تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەستی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی قودرەت زیبرەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ كرا.

ڕۆژی دووشەممە، ئەم بەندكراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی سزاكەی بۆ بەندی تاكەكەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابووەوە.

قودرەت زیبرەم سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر كرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە لەلایەن میدیا حكومەتییەكان بەتایبەت ڕاگەیاندنەكانی نزیك بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەكراوەتەوە.

 

مەسرور بارزانی پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی مێردینەوە بڵاوكردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی مێردینەوە بڵاوكردەوە
عەزیزی: ئێرانی یەك نەتەوە شكستیهێناوە
دواتر عەزیزی: ئێرانی یەك نەتەوە شكستیهێناوە
پەیوەندیدار