غەرامەی ون كردنی كارتی نیشتمانی دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لە ون كردنی كارتی نیشتمانی و ئاشكرای دەكات، كە غەرامەكەی لەنێوان 25 بۆ 100 هەزار دیناردایە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی كارتی نیشتمانی ون دەكەن سەرتا دەبێت مامەڵەی‌ ونبوونی‌ بۆ بكات و سەردانی‌ كەرتی‌ پۆلیسی بەشی‌ ونبوە‌كان بكات و ئەوانیش نووسراوی‌ بۆ دەكەن بۆ دادوەری بەڵگەنامە ونبوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە نھۆمی یەكەم.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر كە مامەڵەكەی تەواو كرد دەبێت نووسراو بھێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی‌ ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی، بەڵام ھاووڵاتی پێویست ناكات دووبارە فۆڕمی كارتی نیشتیمانی پڕ بكاتەوە.

سەبارەت بە جۆری غەرامەكە ئاشكرای كردووە، ونبوونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ یەكەم جار غەرامەكەی 25 هەزار دینار و بۆ جاری دووەم دەبێتە 50 هەزار و بۆ جاری سێیەم ئەگەر كارتە نیشتمانییەكەی ون بكات غەرامەكەی دەبێتە 100 هەزار دینار.

ئەنشیلۆتی زۆربەی ئەستێرەكانی یانەی شاهانە دووردەخاتەوە
پێشت ئەنشیلۆتی زۆربەی ئەستێرەكانی یانەی شاهانە دووردەخاتەوە
عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەكات
دواتر عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەكات
ەیوەندیدار