عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەكات



بڕیارە وەزارەتی بازرگانی عیراق، شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەر لەسەری ساڵ وەزیری بازرگانی بڕیاریدا پارەكە ڕەوانە بكات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوێنێ كۆبوونەوەیەك كرا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عیراق لەبارەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم، كە پێشووتر بەر لەسەری ساڵ وەزیری بازرگانی بڕیاریدا پارەكە ڕەوانە بكات وەك شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ گەنمی ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ .

دەشڵێت: “بڕەكەی ٣٠٩ ملیار بوو، بەڵام پارەی ساڵی ٢٠١٤ كە ٣٧ ملیار دینار بوو ڕەوانەكرا”.

ئاشكراشی كرد، چاوڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بەدواوە وەزارەتی بازرگانی عیراق پارەی (٢٠١٥-٢٠١٦ )ی جووتیاران خەرج بكات.

غەرامەی ون كردنی كارتی نیشتمانی دیاریكرا
پێشت غەرامەی ون كردنی كارتی نیشتمانی دیاریكرا
دیندار زێباری: لە هەر 778 هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان یەكێكیان ڕۆژنامەنووسە
دواتر دیندار زێباری: لە هەر 778 هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان یەكێكیان ڕۆژنامەنووسە
ەیوەندیدار