G7  داوای دامەزراندنی دوو دەوڵەت دەکات



گرووپی جی حەوت نەتەوەی پیشەسازی خوازیاری ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە بوون بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت یارمەتییەکان بچێتە ژوورەوە، و هاوکاربن لە ئازادکردنی بارمتەکاندا.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، وەزیرانی دەرەوەی گروپەکە داوای “گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی فراوانتر” دەکەن.

وەزیرەکان باسیان لە داهاتووی کەرتی غەززە کرد پاش کۆتایی هاتنی شەڕەکە ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پلانە درێژخایەنەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە غەززە گەمارۆ داوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژە لە تۆکیۆ بڵاویانکردەوە، گروپەکە ڕایگەیاندووە، “ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات”، بەڵام جەختیان لەسەر “پێویستی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان” کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی گروپی جی حەوت پابەندن بە ئامادەکردنی چارەسەری درێژخایەن بۆ غەززە، و گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی فراوانتر لە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کە لەسەری ڕێککەوتوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “چارەسەری دوو دەوڵەت تاکە ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام و دڵنیا دەمێنێتەوە”.

ئەمە دووەم لێدوانی هاوبەشی ئەو گرووپەیە لە دوای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان لە حەوتی مانگی ڕابردوو، کاتێک چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر باشووری ئیسرائیل و هەزار و ٤٠٠ کەسیان کوشت و نزیکەی ٢٤٠ کەسیشیان بە بارمتە گرت.

لەو کاتەوە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانی زیاتر لە دە هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە نزیکەی 40%یان منداڵن.

گروپی جی حەوت پێکهاتووە لە بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمریکا، هەروەها یەکێتی ئەوروپا بەشداری لە لوتکەی گروپەکەدا دەکات.

كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەستی پێكرد
پێشت كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەستی پێكرد
بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد
ەیوەندیدار