سلێمانی: مووچەخۆران بە یەک دەنگ بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند



ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا مامۆستایانی دامەزراو، وانەبێژان و فەرمانبەران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و داوای مافەکانیان کرد.

لە کاتێکدا پێشتر ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا ئەمڕۆ خوێندن دەستپێبکاتەوە، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی بەشداری گردبوونەوەکەیان کرد و بایکۆتیان دووپاتکرەوە.

ئەمڕۆ لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیدا سەرجەم توێژە جیاوازەکانی مووچەخۆران بەشدارییان کرد و بە یەک دەنگ داوای مووچەکانیان کرد و بەردوامی بایکۆتیان دووپاتکردەوە.

مامۆستایەکی وانەبێژ ئاماژەی بەوەکرد، لە گوندی قازانقایا مامۆستای وانەبێژە کە کاتژمێرێک لە سلێمانی دوورە، لە کۆی ١٤ مامۆستای خوێندنگەکە ١٢ مامۆستای وانەبێژی هەیە کە لە سلێمانییەوە دەچن و وتی، “مووچەکەمان ٤٠٠ هەزار دینارە و لە هاوین ٢٠٠ هەزارە، هێشتا مووچەکەی مانگی ئاب- مان وەرنەگرتووە”

مامۆستا محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی زانکۆ ڕایگەیاند، “ناکرێت بەهۆی فشارەکانەوە لە نیوەی ڕێگا ئەنجومەنی زانکۆ پشت لە مامۆستایان بکات، بڕیاری شکاندنی بایکۆت دەبێت لە شەقامەوە بێت و مامۆستایان بڕیاری لەسەربدەن، چونکە ئەوان ستەمیان لێکراوە، مامۆستایان تاوانیان نیە لە دواکەوتنی خوێندن و خوێندکاران زەرەرمەندی خەمساردی حکومەتن”.

هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەکی بێشووماری مامۆستایان و فەرمانبەران بەشدارییان لە گردبوونەوەکە کردبوو، هەمووان جەختیان لە داواکردنی مافەکانیان دەکردەوە و دروشمەکانی ” دەبێت بۆ سلێمانی نابێت”، ” کوانێ مافی مامۆستا؟” دەوتەوە.

 

 

 

ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندەوە
پێشت ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندەوە
گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی سووتان لە هەولێر دروست دەکرێت
دواتر گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی سووتان لە هەولێر دروست دەکرێت
ەیوەندیدار