ئەمریكا هەنگاوەكانی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق ئاشكرادەكات



ئەفسەرێکی باڵای عێراق ئاشکرای دەكات، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی تایبەتیان دەستپێکردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ کشانەوە لە بەغدای پایتەخت و بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێت: بەشێكی هێزەكان لە هەرێمی كوردستان دەمێننتەوە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 و دواتر دەكشێنەوە.

میدیاكانی عێراق لە زاری ئەو ئەفسەرە باڵایەوە بڵاویانکردەوە، “ئەم ڕێوشوێنانە شوێنەکانی ناوچەی سەوز و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەگرێتەوە، لە چوارچێوەیەکدا، کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی پێبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “هێزەكانیان دەگوازنەوە بۆ شوێنێکی بەدیل لە هەرێمی کوردستان، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان”.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چۆڵکردنی ڕاستەقینە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو ٢٠٢٥، یان ماوەیەکی کەم پێشتر ئەنجام دەدرێت و بڕیارە چۆڵکردنەکە لە ناوچەی سەوز و شوێنەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە ئەنجام بدرێت.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، سەدان سەربازی ئەمریكی لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2025) لە عێراق دەكشێنەوە، بە دوایدا لە كۆتایی ساڵی (2026) هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر دەكشێنەوە.

رۆژنامەكە لەزاری ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق گەیشتووەنەتە رێككەوتن، هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنرێت، بۆ كشانەوە سەدان سەربازی ئەمریكی و بیانی تر لە عێراق، لە كۆتایی ساڵی (2026)دا، پێشیانوایە، هێزی بچووكی ئەمریكا بە سیفەتی راوێژكار لە عێراق بمیێنەوە و پشتیوانی لۆجستی پێكشەش بە هێزەكانیان بكەن لە سوریا.

بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاندووە، هێڵە گشتیەكانی پلانی كشانەوەكە تەواوبووە، بەڵام هەندێك وردەكاری ماوە پێویستی بە چارەسەركردن هەیە، بەتایبەت لەگەڵ هەندێك لە وڵاتانی تر لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەو بەرپرسانی ئەمریكا، كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردووە، جەختیانكردووە لەوەی، لە دوای ساڵی (2026) هێزێكی بچووكی ئەمریكا، بە سیفەتی راوێژكاری و پێشكەشكردنی پشتیوانی لۆجستی بۆ هێزەكانی لە سوریا لە عێراق دەمێننەوە، بەگوێرەی رێككەوتنێكی ئەمنی دووقۆڵی نوێ‌.

ھەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لەقۆناغی کۆتاییدایە
پێت ھەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لەقۆناغی کۆتاییدایە
ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران
دوات ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران
پەیوەندیدار