ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

دوای ڕۆیشتنی حه‌دادی، به‌رشلۆنه‌ ناچاری ئیمزا کردنی بۆندی نوێ ده‌بێت؟

خه‌ڵک سپۆرت

دوێنێ به‌فه‌رمی یانه‌ی سڤیلیه‌ی ئیسپانی گواستنه‌وه‌ی مونیر حه‌دادی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی بۆ ڕیزه‌کانی ئاشکرا کرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ناوکاره‌کانی وه‌ک “مارکا و موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانیه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مونیر حه‌دادی بۆ یانه‌ی سڤیلیه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌هه‌مان شێوه‌ ئۆفه‌ریان پێشکه‌ش کردووه‌، به‌ڵام یاریزانه‌که‌ پێی وابووه‌ له‌ریزه‌کانی یانه‌ ئه‌ندولسیه‌که‌ چانسی یاریی کردنی زیاتری پێده‌درێت.

بۆندی حه‌دادی بڕی ١.٥ ملیۆن یورۆی تێچووه‌ و بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز و نیوه‌، واتا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی ماڵئاوایی له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامبونه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ئێستادا جگه‌ له‌ لاوانی یانه‌ و ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی له‌ باڵه‌کانه‌وه‌ یاریی ده‌که‌ن، له‌ پێگه‌ی سه‌ره‌ڕمی هێرشبه‌رییدا ته‌نها خاوه‌نی لویس سوارێزی ئۆرۆگواییه‌، له‌ ماوه‌ی داهاتودا ناچار ده‌بن هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێک بده‌ن به‌هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌کانی سوارێز، چونکه‌ ململانێکانی دوور و درێژه‌ و یانه‌که‌ له‌ حاڵه‌تی پێکان، یاخود هه‌ندێک له‌ خوله‌کاندا پێویستی به‌ حه‌وانه‌وه‌ی سوارێز و به‌کارخستنی شوێنگره‌وه‌یه‌ک ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌کاتێکدان که‌ پاکۆ ئالکاسێر به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی پێشودا ڕوویکرده‌ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند.

به‌پێی زانیاریه‌کانی “مارکا”، ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ند هێرشبه‌رێک له‌ نمونه‌ی کریستۆف پیاتیک (جێنه‌وا)، نیکۆلاس پیپی (لیل)، ماکسی گۆمێز (سێلتا ڤیگۆ)، لوکا یوڤیتیچ (ئینتراخت فرانکفۆرت)، تیمۆ ڤێرنه‌ر (لایپزیگ).

جیهانی

خامێس: هیچ شتێک لەبارەی زێدانەوە نەگۆڕاوە

خەڵک سپۆرت

جەیمس ڕۆدریگێز خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە یاریکردن لەڕیزەکانی یانەی بایرن میونشن و دووپاتیشی دەکاتەوە، لە دوای گەڕانەوەی زێدان هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

پاش تۆمارکردنی سێ گۆڵ (هاتریک) لەچوارچێوەی ململانێکانی خولی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی ماینز، جەیمس ڕۆگریگێز چاوپێکەوتنێکی خێرای لەگەڵ میدیاکاراندا ئەنجامدا و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە.

ئەستێرەکەی کافیتیرۆس دەربارەی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵیەوە ڕایگەیاند :” شانازی دەکەم بۆ بایرن میونشن یاریی دەکەم، لێرە خۆشحاڵم”.

هەروەها سەبارەت بە گەڕانەوەی زینەدین زێدان بۆ یانەی شاهانەی مەدرید و ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە، ڕایگەیاند :” با چاوەڕوان بین، هیشتا کاری زۆرمان لەبەردەمدا ماوە جێبەجێی بکەین، بەڕای من گەڕانەوەی زێدان هیچ گۆڕانکارییەک لە داهاتوی مندا دروست ناکات و کاریگەری لەسەر داهاتوم نابێت”.

لەلایەکی ترەوە ئولی هۆنێسی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن جەختی لەوە کردۆتەوە، هێشتا کات لەبەردەمیاندا ماوە و لەکۆتایی وەرزدا لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەر بڕیار دەربارەی مانەوە و بەردەوامبونی یاریزانە کۆڵۆمبیەکە دەدەن بەبڕی ٤٢ ملیۆن یورۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یاخیبونی ئیکاردی بەردەوامە و ڕیاڵ و ئینتەر تاوتوێی نرخەکەی دەکەن !

خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید خەون دەبینێت ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی وەرزی داهاتو لەڕیزی پێکهاتە نوێیەکەی یاریی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش فشاری بۆ گواستنەوەی دروست کردووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گەڕانەوەی زێدان بە مەرجی ئەنجامدانی چەند گواستنەوەیەکی گەورە و هەژێنەر بووە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ناوبراو داوای پێنج ناوی گەورەی کردووە کە ڕەنگە بە دووان یاخود سیانیان قایل بێت و ناوەکانیش پێکهاتون لە: نایمار، مباپێ، ئیکاردی، هازارد یوڤیچ.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیکاردی لەئێستادا کێشەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان هەیە و گەیشتونەتە ئاستی ڕێکنەکەوتن و ئەگەر زۆرە لە هاوینی ٢٠١٩ ڕوو لە یانە و خولێکی تر بکات، ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: لەبەرامبەر گواستنەوەیدا نوێنەرانی ئینتەرمیلان داوای ٨٠ ملیۆن یورۆیان کردووە و ئەو نرخەش بەنسبەت فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانیەوە گونجاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(بەفەرمی) یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ڕۆژی نەورۆزدا وەڵامی کریستیانۆ دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) بەفەرمی لێکۆڵینەوە دەربارەی جوڵەیەکی ناوەرزشیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەکات.

بەپێی ڕونکردنەوەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بڵاوکراوەتەوە، “دۆنی پورتوگال” لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جوڵەیەکی ناوەرزشیی ئەنجامداوە و پێشبینی دەکرێت وەڵامدانەوەی هەمان جوڵە بێت کە دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە مەدریدیەکە لە “واندا میترۆپۆلیتانۆ” بەتایبەت لە یاریی چونی قۆناغی (١٦) ئەنجامیدا.

بەپێی ڕونکردنەوە، لیژنەی سزاکانی سەر بە (یوێفا) لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و لە ٢١ی ئەم مانگە (ڕۆژی نەورۆز دەکات) بڕیاری کۆتایی دەدەن، زۆرینەی ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن یاریزانە پورتوگالیەکە سزا بدرێت.

لەپێشودا و بەم هۆیەوە چەندین یاریزان سزای دوورخستنەوە و دارایی بەیەکەوە دراون، بۆیە بەدوور نازانرێت ئەگەر (یوێفا) بەپێی یاسا کارپێکراوەکان بڕیار بدات ئەوا ڕەنگە کریستیانۆ لە یاریی چونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەیاکس ئەمستەردام بەشداری نەکات و سزای داراییش وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان