هواوی خۆشییەکەی ئەپڵ تێکدەدات



ئەمشەو جیهان چاوەڕێی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ی ئەپڵ دەکات، بەڵام پێدەچێت هواوی چینی بڕیاری داوە سوپرایزێکی گەورە بکات و ئەو خۆشییە لە کۆمپانیا زەبەلاحە ئەمریکییەکە تێکبدات.

بڕیارە هواوی لە چالاکییەکدا کە لە چین بەڕێوەدەچێت، مۆبایلە زیرەکە سێ کامێراکەی Mate XT نمایش بکات، هەروەها لەسەر پلاتفۆرمی فرۆشتنی ئۆنلاین هواوی بە دوو ڕەنگ دەفرۆشێت، تا کاتی ڕۆژنامەوانی نزیکەی ٣ ملیۆن کەس ئارەزووی خۆیان تۆمارکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “businessinsider”، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لە چین ٢.٨ ملیۆن داواکاری پێشوەختەی بۆ نوێترین مۆبایلەکەی بەدەستهێناوە، ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا نرخی ئەو مۆبایلە دیارینەکراوە.

کاتی خستنەبازاڕی مۆبایلەکە و سەرکەوتنی پێش داواکردنەکە ئاماژەن بۆ توانای کێبڕکێی ڕاستەوخۆی هواوی لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵدا، لە ئەنجامی دابەزینی ئارەزووی بەکاربەرانی چین، ئەپڵ پێگەی خۆی لە چین کە گرنگترین بازاڕی نێودەوڵەتییە بۆی لەدەستداوە کەبە نزیکەی 17% دیاریکراوە.

کۆمپانیای هواوی یەکێک بوو لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا، بەڵام سزاکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٩دا سەپاندوویانە، بووە هۆی دابەزینی فرۆشی کۆمپانیاکە و ڕێگری لە دەستگەیشتن بە نوێترین تەکنەلۆجیاکانی کرد.

هواوی جیهانی سەرسام کرد بە خستنەبازاڕی پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی بۆ مۆبایلێکی زیرەکی زۆر خێرا، ئەمەش نیگەرانییەکانی چین لە توانای چین بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان بەرزکردەوە و توانی ئەو سنوورانە تێپەڕینێت کەبۆی کێشرابوو.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هواوی زنجیرەیەکی نوێی مۆبایلی زیرەکیشی خستە بازاڕەوە، هەرچەندە نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکرا، بەڵام بەم دواییە ڕکابەری ئەپڵی کرد لە هەمان پۆلی نرخدا، وەک نرخی مۆبایلی هواوی پورا ٧٠ کە لە مانگی نیساندا دەخرێتە بازاڕەوە ، بە 5,499 یوان (774 دۆلار)، دەستپێدەکات، هاوکات نرخی ئایفۆن 15 – 5,999 یوان، هەروەها تێچووی وەشانی Pro و Ultra ی هەردوو مۆبایلەکە نزیکە لە نزیکەی 1,400 دۆلار.

بۆ مووچەی ئەمساڵ ڕیککەوتن کرا
پێت بۆ مووچەی ئەمساڵ ڕیککەوتن کرا
بڕێک پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم
دوات بڕێک پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم
پەیوەندیدار