بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی دۆلار بەو هاووڵاتیانەی گەشت دەكەن لە ڕێگەی بانكەكان و كۆمپانیاكانی حەواڵەوە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم.
بانكی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا بڕیاریدا لە ڕۆژی 14ی تەمموزەوە دەست بە پێدانی دۆلار بە گشتیاران بكرێت لەڕێگەی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای و كۆمپانیاكانی حەواڵە لە ناو فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم.
هەر بەپێی بڕیارەكە، عمولەی بانكی لە گەشتیاران وەردەگیرێت لەكاتی پێدانی دۆلار بە بڕی 15 هەزار دینار بۆ هەر پڕۆسەیەكی ئاڵوگۆڕی دینار بە دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بانكانە بۆ هەر دۆلارێك تەنها 2 دینار وەردەگرن لە كۆمپانیاكانی حەواڵە.
جەختیشی كردۆتەوە، بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لقی خۆیان لە فڕۆكەخانەكانی (بەغدا و بەسرە و نەجەف) دەكەنەوە و بانكی تی بی ئای لقی خۆی لە فڕۆكەخانەكانی (بەغدا و بەسرە و نەجەف و سلێمانی و هەولێر) دەكاتەوە.