تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت



ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکات و لەبارەی مووچە و بودجەی ھەرێم داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لیژنەکەیان میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات و لەبارەی مووچە و بودجەی ھەرێم داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی دیکە تایبەت دەبێت بە پرسی دەروازە سنوورییەکان و باج و لەوبارەیەشەوە ئەندامانی لیژنەی دارایی داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری دارایی دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەم ڕێكارەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی وایكردووە كورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیكەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار دروست بێت و گرفتی گەورەی دارایی دروست دەكات و دەبێتە هۆی بێ بەشكردنی بەشێكی زۆری مووچەخۆران و دروستكردنی جیاوازی لە نێوان مووچەخۆران.

هەر لەو بارەیەوە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پەلەبکەن لە هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکات
پێت وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکات
سامسۆنگ بە One UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI دەهێنێتە ناو زۆرترین ئامێری گالاکسی
دوات سامسۆنگ بە One UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI دەهێنێتە ناو زۆرترین ئامێری گالاکسی
پەیوەنیدر