پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراک هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدات سەبارەت بە که‌می کێشی منداڵان و کەمی ڤیتامین D و دواکه‌وتنی گه‌شه و کورتی باڵا و دەشڵیت: “له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار”.
دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەكردووە، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که کێشه‌ی کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه و که‌می ڤیتامین و کانزاکانیان هه‌یه به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار، بۆیە پێویستە ساڵانە منداڵان پیشانی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان بدرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و خۆپاراستن لێی .
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵگرانیه که هۆکاری زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوکه‌وتێکی هه‌ڵه‌ی دایکان و باوکان، که زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بۆته دیارده‌یه‌کی باو و کاتی ڕاستکردنەوەی هاتووە .
گرنگترین هۆکاره‌کانی که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه و کورتی باڵا له کوردستان :
۱- شه‌ونخوونی و تێک چوونی خه‌و : زۆرن ئه‌و مناڵانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون له ئێستادا و ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه :
ـــ که‌می هۆرمۆنی گه‌شه : چونکه ڕێژەیەکی زۆری سه‌عاتێک دوای نووستن دروست ده‌بێت و لێپرسراوه له گه‌شه‌ی مناڵان.
ـــ زیاد بوونی سترێس هۆرمۆنه‌کان ؛ که گه‌لێک زیانی ته‌ندروستی هه‌یه.
ـــ دابه‌زینی ئاستی مناڵان له خوێندن دا : چونکه له خوێندگا خه‌وی دێت.
ـــ دره‌نگ خه‌به‌ر بوونه‌وه و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی.
۲ ــ که‌می ڤیتامین ( D ) : له ئه‌نجامی نه‌چوونه به‌ر هه‌تاو ڕۆژانه که چه‌ندین سوودی تری هه‌یه به پاساوی بێ بنه‌ماوه.
۳ ـــ نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی : زۆربه‌ی کات پێویسته پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک نانی به‌یانی خورا بێت و له هاوین دا پێش سه‌عات نۆی به‌یانی.
٤ ـــ نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه ڕۆژانه : به تایبه‌ت به ڕۆژ له نێوان ژه‌مه‌کان و پێویسته سێ جار بخورێت.
٥ ـــ وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه و دانیشتن به دیار ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵ و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کان بۆ ماویه‌کی زۆر.
٦ ـــ زۆر خواردنی خواردنی ڤاست ڤوود و چپس و خواردنه‌وه گازیه‌کان و شتی دوکان و مارکێته‌کان.
۷ ـــ پێدانی شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه پاش دوو ساڵ و به‌کارهێنانی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی خۆراک : له کاتێکدا دوای یه‌ک ساڵ باشترین شیر ته‌نها ( % ۲۳ ) پێداویستی له‌شی مناڵ دابین ده‌کات.
۸ ـــ پێدانی مۆباێڵه زیره‌که‌کان و ئایپاد له ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا.
گرنگترین هه‌ڵسوکه‌وته هه‌ڵه‌کانی دایکان و باوکان :
۱ ـــ شه‌ونخوونی : کاتێ خۆت دره‌نگ بخه‌وێت مناڵه‌که‌ت دره‌نگ ده‌خه‌وێت.
۲ ـــ دره‌نگ خه‌به‌ر بوونه‌وه و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی کاتێ خۆت دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵ ئه‌ستیت و نانی به‌یانی ناخۆیت مناڵه‌که‌ت چۆن بیخوات.
۳ ـــ نه‌چوونه به‌رهه‌تاو و نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه ڕۆژانه وه‌ک پێویست و وه‌رزش نه‌کردن ؛ دیاره مناڵه‌که‌ت چاو له خۆت ئه‌کات.
٤ ـــ گرنگی نه‌دان به مناڵ و هه‌وڵدان بۆ ڕازی کردنی له ڕێگه‌ی پێدانی مۆباێڵ و دانانی به دیار ته‌له‌فزێونه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ بکه‌یت و بدوێنیت ؛ زۆرن ئه‌و دایک و باوکانه‌ی حه‌ز ئه‌که‌ن مناڵه‌کانین بێده‌نگ بن و دنیشن له‌کاتێک دا پێش ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئاوه‌ته‌خواز بوون مناڵیان پێ بگرێت و فێری قسه کردن بێت.
٥ ـــ له بیرکردنی ئه‌و ڕاستیه‌ی مناڵ چوار وه‌رزی ساڵ و ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان پێویسته زوو بخه‌وێت و به‌یانی زوو نان بخوات به تایبه‌ت له ئێستادا ژماره‌ی پشووه‌کان هه‌ندێ جار له ڕۆژانی ده‌وام زیاتر بووه.