کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەڵێت، بەشێوەیەکی “هەڕەمەکی” رۆژنامەوانێکی فەرەنسی و کچە هاوکارەکەی لە سلێمانی دەستگیرکراون و بە تووندترین شێوەش سەرکۆنەی ئەو دەستگیرکردنە دەکات.
دەشڵێت:”دڵگرانین بەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی دەکرێنە سەر ئازادی رۆژنامەگەری و مافەکانی رۆژنامەڤانان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان. ئەم رووداوەش نموونەیەکی دیکەی ئەم دەستدرێژییانەیە”.
کۆنسوڵخانەکە لە راگەیەندراوەکەدا سوپاسی ئەو دەسەڵاتدارانە دەکات کە بەشداربوون لە کردنەوەی گرەوی ئەم دۆخە.”