لە مەهاباد شەڕی كۆڵان بە كۆڵانە



 

خەڵك-

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەڕێكی زۆر سەخت دەستیپێكردووە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان لە مەهاباد شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لەنێوان هێزە حكومییەكان و هاووڵاتیان و ژمارەیەك گرووپی چەكدار دەستیپێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان چەند گرووپێك چەكدار لە ناو شاری مەهاباد خۆیان بۆ شەڕی هێزە حكومییەكان ڕاگەیاندووە كە نەناسراون و خۆیان لەسەر هیچ حیزب و لایەنێك نەناساندووە.

لە كاردانەوەدا سووپای پاسداران هێزێكی زۆری بە چەكی قورس و هێلیكۆپتەرەوە هێناوەتە مەهاباد و ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەی توند ڕوو دەدات.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە، داوای لە تەواوی گەلانی ئێران كرد بچن بە دەم گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و خۆپیشاندانی ناڕەزایی ڕێكبخەن.

داواشی لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ڕێگا لە كوشتار و گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی بگرن، چونكە شارەكان بە سەربازگە كراون و هێزی زۆریان تێدا جێگیركراوە.

لای خۆیەوە مستەفا هیجری لێپرسراوی ناوەندی گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە بانگەوازێكی بەپەلەدا ڕایگەیاند دەبێت زیانە مرۆیی و گیانیان كەمبكرێنەوە، ئێران خوازیاری بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكانە، دەبێت ڕێگا لە ئەوە بگیردرێت.

ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا زیادیانكرد
پێت ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا زیادیانكرد
ئایا سیناریۆكەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات دووبارەدەبێتەوە؟
دوات ئایا سیناریۆكەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات دووبارەدەبێتەوە؟