ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا زیادیانكرد



خەڵك-

ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان زیادیانكرد.

بەپێی زانیارییەكان “لە هێرشێكدا ٢ كەس شەهید بوون، دوای هێرشەكە هاووڵاتیان ویستوویانە بچنە شوێنی بۆردومانەكە و فریای بریندارەكان بكەون، بەڵام فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركیا جارێكی دیكە بۆردومانیان كردووەتەوە”.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٧ كەس شەهید بوون و ٣ كەسیش برینداربوون، یەكێك لە شەهیەكان عیسام عەبدوڵا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)یە.

سووپای توركیا لە هێرشەكانی ئەمڕۆیدا سووپای سووریاشی كردە ئامانج.

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، شەش شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون و شەش سەربازی سووپای سووریاش لە هێرشەكانی ئەمڕۆی توركیادا كوژراون.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند “ئەمشەو لە كاتژمێر ١٢دا لە شەهباوە تا دێرك توركیا هێرشی ئاسمانی كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، هێرشەكە تا ئێستا بەردەوامە و واش دیارە ماوەیەكی دیكەش درێژەی دەبێت، بەڵام لە زەمینەوە جموجوڵی سەربازی سوپای توركیا نەبینراوە”.

 

پێشت پێنجوێن داوای نەوتی دیكە دەكات
لە مەهاباد شەڕی كۆڵان بە كۆڵانە
دواتر لە مەهاباد شەڕی كۆڵان بە كۆڵانە