بەڵگەنامەی نهێنی لە ماڵی بایدن دۆزرایەوە



كارمەندانی وەزارەتی داد شەش بەڵگەنامەی نوێیان لە ماڵی بایدن لە ویلایەتی دێلاوێر دۆزییەوە، كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەو لە ئەنجومەنی پیران.

لە بەیاننامەیەكدا، بۆب باوەر، پارێزەری تایبەتی جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندوە، كارمەندانی وەزارەتی داد ئەو كەلوپەلانەیان دەستكەوتووە كە وەك بەشێك لە لێكۆڵینەوەكە پۆلێنیان كردووە، لەنێویاندا شەش بەڵگەنامە كە ژمارەی ڕیزبەندیان لەسەرە.

بە پێی بەیاننامەكەی ئەو پارێزەرە، وەزارەتی داد پشكنینی بۆ ماڵی سەرۆك و تێبینییە دەستنوسەكان، فایلەكان، كاغەزەكان، فۆڵدەرەكان، یادگارییەكان، لیستەكانی ئەركەكان و خشتەكان كردوە كە مێژوەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند دەیەیەك لەمەوبەر.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بایدن مۆڵەتی بە كارمەندانی وەزارەت داوە بچنە ناو ماڵەكەیەوە و ڕێگەیان پێبدەن لە بیناكەدا بگەڕێن بۆ هەر فایلێكی پۆلێنكراو، تەنانەت سەرۆك و هاوسەرەكەی لە كاتی گەڕانەكەدا ئامادە نەبون.

گەڕانەكان نزیكەی 12 كاتژمێری خایاندووە و هەمو شوێنەكانی كاركردن و ژیان و هەڵگرتن لە ماڵەكەی بایدن ی لەخۆگرتووە.

 

نرخی نەوت جێگیرە
پێت نرخی نەوت جێگیرە
بەهۆی گڕگرتنی ماڵێكەوە سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
دوات بەهۆی گڕگرتنی ماڵێكەوە سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر