وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەم چەند ڕۆژەی دوایی بەرەوپێشچونیان بەخۆوە بینیوە.
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە ئێستادا هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبونەوەکانی حکومەتی هەرێم.
دەشڵێت، نەهاتن بۆ نێو کۆبوونەوەکانی حکومەت کارێکی باش نییە، دەبێت پێکەوە و لەسەر مێزی گفتووگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین
ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەکان لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و روونکردنەوە بڵاو کردنەوە چارەسەر نابن، دەبێت پێکەوە لەسەر مێزی گفتووگۆ دابنیشین و چارەسەریان بکەین.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیگەیاندووە، کێشەکان ترس و دڵە ڕاوکێیان لە نێو خەڵکدا دروستکردووە، بۆیە پێویستە بارودۆخی هەرێم ئاسایی بکرێتەوە.