هەفتانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە قاچاخ لە عێراقەوە دەبرێتە دەرەوە



بەپێی ڕاپۆرتێک هەفتانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە عێراقەوە دەچێتە وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش وایکردووە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزێت، لە ئێستاشدا ١٥ بانکی عێراقی سزادراون.

ڕۆژنامەی (لۆفیگارۆ)ی فەڕەنسی لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاری هۆکاری سزاکانی ئەمریکای بۆ بانکە عێراقییەکان ئاشکرا کرد، کە لەو بانکانەوە هەفتانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی ئێران، تورکیا و ئەردەن و سوریا دەچێت، بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٥ بانک لە عێراق سزادراون، ئەمەش بە ئامانجی سوودنەبینینی ئێران لە دۆلار لەڕێگای عێراقەوە، زۆربەی ئەم بانکانەش لەلایەن حزبە سیاسییەکان بەڕێوەدەبرێن، کە لەلایەن کەسانی ناسراوەوە پاڵپشتی دەکرێن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەم بانکانە وەک نووسینگەی تایبەتی سوپاسی پاسدارانی ئێران کاریان کردووە، پارەکەش بۆ کاروباری سەربازی دەرەوەی ئێران لە سوریا و لوبنان بەکارهاتووە، لەمەشدا سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی زۆرینەی ئابوری ئێرانی کردووە، عەلی خامنەئی لە کاتی پێویستدا دەست بۆ ئەو گەنجینانە دەبات.

لەبەر ئەوە ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە چاوی لەسەر مامەڵەی دۆلارە لە عێراق، هەروەها سوورە لەسەر بڕینی سەرچاوەی دۆلاری سوپای پاسدارانی ئێران، کە ئێستا لەلایەن واشنتۆنەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، چونکە ئەو سیاسەتەی ئێران لە عێراق پەیڕەوی دەکات کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق دروستکردووە، بەڕادەیەک ئەو بەهای دۆلارەی پێی دەفرۆشرێت لە بازاڕە ناوخۆییەکان زۆر جیاوازترە لەو بەهایەی لە بانکی ناوەندیدایە، هاوکات وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی ئەم دەستوەردانانەی ئێران بە هۆکاری ناسەقامگیری عێراق دەزانن.

ئێران پێی وانەبووە سزادان و ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا بەو شێوەیە خێرابن، لەو نێوەندەشدا پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆتە قوربانی، بەڵام ئێرانییەکان درکیان بە سوودی ئەم ڕێکارانەی ئەمریکا کردووە، ئێستا هاووڵاتیانی ئێران زیاتر لە بیرکردنەوە لە ئازادی، سەرقاڵن بە دۆخی ئابوری و دابەزینی بەهای تمەن.

ئەم سزادان و ئاگادارکردنەوانە بۆ سەر عێراق لە کاتێکدایە، ئێستا نرخی نەوت بەرزە، عێراق خاوەنی داهاتێکی زۆرە، کە واشنتۆن چاودێری دەکات، ئەوەی ئێستاش سەرۆک وەزیرانە محەمەد شیاع سودانییە، کە ئەمەش لەوانەتە وەک خاڵێک بۆ پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق ببینرێت.

 

نرخی هێلكە هەرزان دەبێت
پێشت نرخی هێلكە هەرزان دەبێت
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دواتر پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا
ەیوەندیدار