ئەمڕۆ لوتكەی ئەبوزەبی دەستپێدەكات



 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، میوانداری كۆبوونەوەیەكی دۆستانە دەكات بۆ سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر.

عەبدول فەتاح سەرۆكی میسر بۆ بەشداریكردن لە “لوتكەی ئەبوزەبی” گەیشتە ئیمارات، كە سەركردەكانی میسر و ئوردن و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كۆدەكاتەوە.

وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی میسر، بەسام ڕادی، ڕایگەیاند، بەشداریكردنی سیسی لە “كۆبوونەوەی لوتكەی ئەبوزەبی” لە چوارچێوەی پەرۆشی میسردایە بۆ پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەموو وڵاتانی برای بەشداری لوتكەكە، هەروەها وەك هاوكاری لەسەر بەهێزكردنی میكانیزمەكانی كردەوەی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی گەلانی عەرەب.

“لوتكەی ئەبوزەبی” بۆ ڕاوێژكاری و هەماهەنگی لەسەر گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

توركيا لە دژی كورد هانا بۆ ئێران دەبات
پێشت توركيا لە دژی كورد هانا بۆ ئێران دەبات
سامسۆنگ، کۆمەڵێک ئۆفەری تایبەتی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ڕاگەیاند
دواتر سامسۆنگ، کۆمەڵێک ئۆفەری تایبەتی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار