شایستەی جوتیارانی هەرێم دابەش دەكرێت



 

ئەسیر داود غرێری وەزیری بازرگانی عیراق، جەخت لەسەر سەقامگیریی و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و عەمباری ستراتیژی دەكاتەوە لە پارێزگاكانی عیراق.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ سێ‌ شەممە غرێری پێشوازیی لە شاندی پەرلەەمانتارانی هەرێمی كوردستان كردووە و ژمارەیەك دۆسێ‌ تاوتوێكراون، گرنگترینیان خرجكردنی شایستەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بوو بۆ ساڵانی 2015- 2016، لەگەڵ دابینكردنی بەشەخۆراك و ڕێكارەكانی چاودێریی دابینكردنی خۆراك و ڕادەستكردنی بە بریكارەكان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”غرێری لە چاوپێكەوتنەكەدا جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حكومەت كر دۆتەوە بۆ پەرەپێدانی ئەدا و كاریی حكومی، بەجۆرێك ڕەنگدانەوەی هەبێت لەسەر كاری كەرتە جیاجیاكان و ببێتە مایەی خزمەتكردن بە هاووڵاتیان”.

وەزیری دارایی ئاماژەی بە خستنەگەڕی تەواوی هەوڵ و تواناكانی وەزارەتەكەی كردووە، لەپێناو گەیاندنی مەوادە خۆراكییەكان بە هاووڵاتیان لە هەموو پارێزگاكان و پەلەكردن لە دابینكردنی سەبەتەی خۆراك و ئارد، بەجۆرێك ببێتە مایەی جێگیركردنی نرخەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆ، لەكاتێكدا نرخی خۆراك لە جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوەيە.

لە هەمان كاتدا جەختی لەسەر هەوڵی وەزارەتی بازرگانی كردۆتەوە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەنیدارەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی دۆسێی شایستەی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015-2016، ئاماژەی بە دابەشكردنیشی كردووە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو.

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک ئاشکرابوو
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک ئاشکرابوو
سعودیە بۆچی دەیەوێت یاریزانی وەك ڕۆناڵدۆ و مێسی بكڕێت ؟
دواتر سعودیە بۆچی دەیەوێت یاریزانی وەك ڕۆناڵدۆ و مێسی بكڕێت ؟
ەیوەندیدار