ڕاگەیەندراوێكی بەپەلە دژی ئێران بڵاوكرایەوە



بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا هۆشدارییان دا، لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

ئەو سێ وڵاتە ئەوروپاییە لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا ڕایانگەیاند، پەرەسەندنێكی بێ پێشینە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕوویداوە، بەجۆرێك ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە.

ڕاشیانگەیاند هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی.

دەشڵێن “ڕەوشەكە زۆر مەترسیدارە، داوا لە ئێران دەكەین پێچەوانەی پەرەسەندنی ئەتۆمی مامەڵە بكات”.

لە ئەو چوارچێوەیەدا نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە ڤیەنا ڕایگەیاند ئێران هیچ ڕێوشوێنێكی پێویستی نەگرتووەتەبەر، هیچ وردەكارییەكی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە نەداوە كە جێگەی متمانە بێت.

نوێنەرەكە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند تاران وردەكاری نادات، كە جێگەی متمانە بێت دەربارەی گرەنتییەكان، چەند جارێك ئێمە مەترسی خۆمان نیشان داوە دەربارەی بوونی مادەی ئەتۆمی لە شوێنی شاراوەی ئێران.

نوێنەرایەتی ئەوروپاییەكان ئاشكرایكرد زۆر نیگەرانن هەندێك شوێن لە ئێران هەن مادەی ئەتۆمی لێیە، ئەو شوێنانە لای ئاژانسی وزە ناسراو نین.

باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسێل داوای شیكردنەوەی كرد دەربارەی شوێنەوارەكانی یۆرانیۆم لە ئەو شوێنانەی ئاشكرانەكراون، ئێران پابەندبوونی یاسایی هەیە بە پێدانی زانیاریپێویست بۆ چوونە نێو ڕێككەوتنی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی، ئێران ناتوانێت بە تاكلایەنە بكشێتەوە لە ڕێككەوتنی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی.

ڕاشیگەیاند، ئێران ڕەزامەندە بە بەردەوامی دیالۆگ لەگەڵ ئاژانسەكەدا بە وەڵامدانەوە.

مەسرور بارزانی: وەك سەرۆك وەزیران ڕەفتار دەكەم نەك وەك نوێننەری حزبێك
پێشت مەسرور بارزانی: وەك سەرۆك وەزیران ڕەفتار دەكەم نەك وەك نوێننەری حزبێك
هەولێر.. دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران
دواتر هەولێر.. دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران