دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا


سەرەڕای بڕیارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار لە كاتی ئێوارەدا بە 160 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ڕاشیگەیاند، نرخی تمەن زیاتر شكاوە و 100 دۆلار گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 305 هەزار تمەن.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی عێراقی چەندین ڕێكاری گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنەوەی بەهاكەی بەرامبەر بە دینار، بەڵام بەهۆی كەمی خستنەبازاڕی ئەو دراوە نرخەكەی لەبەرزبوونەوەدایە.

دوێنێ‌ دوو شەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە و دەبێتەوە بە 147 هەزار دینار.

ڕەشەبایەكی سارد و وشك پارێزگایەكی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت ڕەشەبایەكی سارد و وشك پارێزگایەكی هەرێم دەگرێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٧ بڕیاری بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٧ بڕیاری بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
پەیوەندیدار