گرانی سوتەمەنی بازاڕی عەلادین و شەمسەدینی گەرمکردووە



بازاڕەکان بە گەرمکەرەوە کارەبای و غازییەکان تەنراون، بەڵام هێشتا عەلادین و شەمسەدین بازاڕیان هەیە.

عەلادین و شەمسەدین دوو سۆپای کۆمپانیای (ئەلادین)ی بەڕیتانی بووە، لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە هێنراوەتە عێراق.

شەمسەدین و عەلادین لە سەدەی ڕابردوو بۆ هاووڵاتیان سوودێکی زۆریان لێبینیووە، لە یەک کاتدا بۆ خۆگەرمکردنەوە و خواردن لێنان سوودی لێبینراوە، لە کۆندا چای لەسەر ئامادەکراوە، ئاوی پێگەرمکراوە، بەشێکی پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی پڕکردووەتەوە.

ئێستا جارێکی دیکە پاش زیاتر لە ٥٠ ساڵ بازاڕی گەرمبووەتەوە، هاووڵاتیان لەبەری ئەوەی نەوتێکی کەمی پێویستە و دەتوانرێت چەند سودێکی لێببینرێت بەکاریدەهێنن، لە ماوەیەکی زۆردا کەمترین نەوتی پێویستە، تانکی نەوتەکەی تەنها سێ بۆ چوار لیتر نەوت دەگرێت.

لەگەڵ ئەوەی خواستی زۆر لەسەر، بەڵام بە هەمان کوالێتی کۆمپانیا بەڕیتانییەکە نییە، هاووڵاتیان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن لە ڕابردوودا ئەو سۆپایەی دروستدەکرا کوالێتییەکی بەرزتری هەبووە.

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمی و گرانی سوتەمەنی هەیە، هاووڵاتیان هەموو ڕێگایەک بۆ خۆگەرمکردنەوە دەگرنەبەر کە کەمترین تێچووی هەبێت.

“١٢ منداڵی خوێندنگەی ئاسۆ شەهیدبوون” <br>ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر تۆپبارانەكەی ساڵی ١٩٨٧ تێدەپەڕێت
پێشت “١٢ منداڵی خوێندنگەی ئاسۆ شەهیدبوون” <br>ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر تۆپبارانەكەی ساڵی ١٩٨٧ تێدەپەڕێت
داعشێك لە سلێمانی دەستگیركرا
دواتر داعشێك لە سلێمانی دەستگیركرا
ەیوەندیدار