ساردترین شاری جیهان بناسە



ساردترین شاری جیهان دیاریكرا كە 65 پلەی ژێر سفری تۆمار كردووە.

شاری یاقوتییە لە ڕووسیا، بە تۆماركردنی 65 پلەی گەرمی ژێر سفر، وەك ساردترین شاری جیهان دیاریكرا.

مانگی یەك ساردترین مانگی ئەم ناوچەیە ية، هەرچەندە دانیشتووانەكەی ڕاهاتوون بە پلەی گەرمی بەستوو، بەڵام دانیشتوانی ناوچە دوورەكان زۆرجار ڕێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر دەگرنەبەر بۆ ئەوەی گەرمیان ببێتەوە.

یەكێك لە دانیشتووانی شارەكە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە”ناتوانیت ڕووبەڕووی سەرما ببیتەوە، یان دەبێت لەگەڵ سەرماكە خۆت بگونجێنیت و بەو پێیە جل و بەرگ بپۆشیت یان ئازار دەچێژیت”.

لە لایەكی دیكەوە، ماڵپەڕی ڕووسیا تودەی، كە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، پلەی گەرما لە شاری یاقوتییە بۆ ٦٥ پلەی ژێر سفر دابەزیوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ كەش و هەوا، لە شاری یاقوتییە كە كەمتر لە ملیۆنێك كەسی تێدا نیشتەجێیە، ئەوەندە سارد بووە بەشێك لە دانیشتووانی ئەو شارە دەڵێن برژانگەكانیان بەستوویەتی.

بە وتەی یەكێك لە دانیشتووانی شارەكە، كە لە بازاڕێكی ناوخۆييدا ماسی دەفرۆشێت، لەبەركردنی جل و بەرگ بە شێوەی چین چین چارەسەرە.

 

 

سووپای ڕووسیا لە ئۆكراین پێشڕەوی دەكات
پێشت سووپای ڕووسیا لە ئۆكراین پێشڕەوی دەكات
عێراق لەنێو جەنگی ئەمریكا و ئێراندا دەكوڵێت
دواتر عێراق لەنێو جەنگی ئەمریكا و ئێراندا دەكوڵێت
پەیوەندیدار