بەشێك لە شۆفێرانی پاسی سلێمانی مانیان گرت



بەشێك لە شۆفێرانی هێڵەكانی پاسی سلێمانی، بەهۆی دروستبوونی كێشەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شۆفێرانی هێڵەكانی ( مەجیدبەگ، ڕزگاری، بەختیاری) مانگرتنیان ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان هۆكاری مانگرتنەكەیان ئەوەیە كە پێیان وتراوە پێویستە لەگەڵ هێڵەكانی نزیك خۆیان تێكەڵاو ببن، بەڵام ئەوان ڕەتیدەكەنەوە و دەڵێن خۆمان سەرنشینمان كەمە و ئەو كارە زیانمان پێدەگەینێت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش چەند جارێك ئەو شۆفێرانە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەركرا
پێشت بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەركرا
جۆری خواردن تەمەن درێژ دەكات
دواتر جۆری خواردن تەمەن درێژ دەكات
ەیوەندیدار