تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا


مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی لەبنكەی پۆلیسی خورماڵ هەبووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەبنكەی پۆلیسی خورماڵەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ساختەكاری بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ.ع.أ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد
پێشت پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد
بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كرد بەڵام هێشتا هاووڵاتیان بەدەست بێ‌ كارەباییەوە دەناڵێنن
دواتر بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كرد بەڵام هێشتا هاووڵاتیان بەدەست بێ‌ كارەباییەوە دەناڵێنن
پەیوەندیدار