بڕیاری پێدانی بەرمیلی دووەمی نەوت بە پێنجوێن درا



دوای چەند ڕۆژێك لە خۆپیشاندان و مانگرتنی خەڵكی پێنجوێن و دەستلەكاركێشانەوەی قائیمقامی شارۆچكەكە وەك پاڵپشتی بۆ داواكاری خەڵكەكە، بڕیار درا كارەبای پێنجوێن بكرێتەوە بە ٢٤ كاتژمێری و بەرمیلی دووەمی نەوتیان پێ‌ بدرێت.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەی كێشەكانی پێنجوێن كۆبووەوە سەبارەت بە چارەسەری كێشە و گرفتەكانی شارۆچكەكە و دوای راگۆڕینەوە و خستنەڕووی گرفتەكان و ڕاوێژ لەنێوان ئەندامانی ئەنجوومەن، سەرەڕای ھەوڵ و بەدواداچوونەكانی پێشتریش بۆ چارەسەری كێشەی كارەبای پێنجوێن، كە بە نووسراوی ژمارە ١٠٤٢ ، لە ٢٠٢٢/١٢/١٩، داوای چارەسەری كێشەی كارەبای شارۆچكەی پێنجوێنی كردووە، چەند بڕیارێكیان دا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكرێت بەرمیلی دووەمی نەوتی سپی بەنرخی گونجاو بدرێت بەدانیشتوانی پێنجوێن و ھەروەھا ھۆبەی كارەبای پێنجوێن بكرێت بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا بۆ شارۆچكەكە.

وتیشی، “بڕیار درا ئەو ناوچانەی دەروازەی سنوورییان ھەیە ڕێژەیەك لە داھاتی خاڵە سنورییەكان بۆ بەگەرخستنەوەی پڕۆژەكانی ھەمان سنوور دابین بكرێت و لە ئێستادا بڕیار دراوە بە جیاكردنەوەی كارەبای مەرزی باشماخ لە ناوەندی شارۆچكەكە و چارەسەری كێشەی كارەباكەیان بكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ بڕیار درا لەسەر ئەوەی كارەبای پێندوێن بكرێتەوە بە ٢٤ كاتژمێری و خۆپیشاندەرانیش سوورن لەسەر ئەوەی زانا ڕەحمان، قائیمقامی شارۆچكەكە دەست بە دەوام بكاتەوە و ئەویش ڕایگەیاند، كە لەبەر خاتری خەڵكەكەی دەست بە دەوام دەكاتەوە.

بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كرد بەڵام هێشتا هاووڵاتیان بەدەست بێ‌ كارەباییەوە دەناڵێنن
پێشت بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كرد بەڵام هێشتا هاووڵاتیان بەدەست بێ‌ كارەباییەوە دەناڵێنن
مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار