سامسۆنگ ژیانی بەردەوام دەباتە ئاستی نوێ لە CES 2023



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس داهێنانەکانی ڕاگەیاند کە بۆ هێنانەدی سەردەمێکی نوێی ژیانی بەردەوام داڕێژراون. بە خزمەتگوزارییەکانی وەک SmartThings Energy پێوەری نوێ بۆ کارایی ماڵەوە دادەنێت، نوێترین ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ Bespoke بەکارهێنەران بەهێز دەکەن بۆ پاشەکەوتکردنی هەردوو ووزە و خەرجی.

پێکەوە لەگەڵ تەکنەلۆژیاکان کە بریتین لە خولێکی نوێی شۆردن و پاڵاوتن کە بە شێوەیەکی بەرچاو دەردانی ووردە پلاستیک لە جلشۆرەکانەوە کەمدەکاتەوە، نوێترین پێشکەوتنەکانی سامسۆنگ ئاسانی بۆ بەکارهێنەران دەکات زیتر لە جاران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە و پشتگیریکردنی تەندروستی هەسارەکە.

مووهیۆنگ لی، EVP و سەرۆکی تیمی توێژینەوە و پەرەپێدانی کارەکانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: “ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە لە CES 2023 پەردەیان لەسەر لادەدەین، بەردەوامیی دەخەنە ناخی ئەزموونی بەکارهێنەران، ئامانجمان ئەوەیە کە ببینە کارامەترین بڕاندی ئامێرەکان بۆ ووزە لە ئاستی جیهاندا، و نوێترین بەرهەم و هاوبەشییەکانمان یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی ژیانی بەردەوام ببێتە ڕاستی بۆ خەڵکی زیاتر و کۆمەڵگەی زیاتر.”

SmartThings پاشەکەوتکردنی ووزە زۆرتر دەکات
بە زیاتر لە 80 ملیۆن ئامێری پەیوەستکراو ، سەکۆی SmartThings بەردەوامە لە فراوانبوون لە هەمان کاتدا ڕێگەی زیاتر بۆ بەکارهێنەران دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن لە ناوماڵەوەیاندا.

ئێستا، دۆخی “ووزەی زیرەکی دەستکردی SmartThings” لە جاران بەهێزترە، پشتگیری بۆ ئامێر و ناوچەی زیاتر و تەنانەت پاشەکەوتکردنی ووزەی بەرچاوتر پێشکەش دەکات. ئەمەش پاشەکەوتکردنی زیاتر لەخۆدەگرێت تا 15% بۆ ساردکەرەوەکان ، تا 20% بۆ فێنککەرەوەکان ، و تا 35% بۆ جلشۆرەکان لەسەر خولە هەڵبژێردراوەکان .


یەکەم بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی ووزەی ماڵە زیرەکەکان (SHEMS) لە پیشەسازیەکەدا
هەوڵەکانی سامسۆنگ بۆ دەوڵەمەندکردن و فراوانکردنی ووزەی SmartThings وایکردووە دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکا (EPA) یەکەم بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی ووزەی ماڵە زیرەکەکان (SHEMS)ی پیشەسازیەکە ببەخشێت بە سامسۆنگ. بڕوانامەکە بۆ ئەو ئامێر و خزمەتگوزارییە زیرەکانەی ماڵەوەیە کە ئامێرە پەیوەستکراوەکان بەڕێوەدەبەن و خۆکاری دەکەن بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ تێگەیشتن لە بەکارهێنانی ووزە، بەمەش ئیلهامبەخشە بۆ پاشەکەوتکردنی ووزە، و کەمکردنەوەی تێچووەکان، و یارمەتیدان بۆ ئاسانکاری ڕێوشوێنی وەڵامدانەوەی داواکاریەکان بۆ کەمترین فشار لەسەر تۆڕەکە.

هەروەها EPA بڕوانامەی 260ENERGY STAR® ی بەخشیوەتە مۆدێلی بنەڕەتی ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ، لەنێویاندا 43 بڕوانامەی “کارامەترین” . سامسۆنگ پێشەنگێکی ماوە درێژە و زیاتر لە دە ساڵە سەرکردایەتی خەڵاتی ENERGY STAR دەکات، هەروەها وەرگرێکی دەگمەنە بۆ خەڵاتی بەناوبانگی ENERGY STAR بۆ پابەندبوونی کۆمپانیاکان.
گۆڕینی ماڵەکان بۆ سفر مەترسی – پێشکەشکردنی باشترینەکان بۆ خێزانەکان لە ڕووی کارایی ووزە
بۆ بەهێزکردنی خەڵکی زیاتر بۆ ئەوەی چێژ لە سەربەخۆیی ووزە وەربگرن لە ماڵەوە، سامسۆنگ پەردەی لەسەر قۆناغی داهاتووی دەستپێشخەرییەکەی لە ماڵەوە لادا کە بریتییە لە پڕۆژەی شاری زیرەک. بە کارکردن لەگەڵ “Sterling Ranch” و هاوبەشە تەکنەلۆژییە درێژخایەنەکەی سیمێنس، پڕۆژەی شاری زیرەک یارمەتیدەر دەبێت لە دامەزراندنی “Sterling Ranch” وەک کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی بەردەوام کە بە ماستەرپلان دانراوە و دیزاین کراوە بۆ گرتنەخۆی 30,000 دانیشتوو لە لیتلتۆن، کۆلۆرادۆ.
SmartThings Energy وەک بەرنامەی کارلێکی سەرەکی دانیشتووان بۆ چاودێریکردنی داتاکان کاردەکات، لەگەڵ ئامێرەکانی سامسۆنگ کە تێڕوانینێکی دەستبەجێی ڕاستەقینە پێشکەش بە دانیشتووان دەکەن سەبارەت بە بەکارهێنانی ووزە و ئاو و غازی سروشتییان. لە سەرانسەری کۆمەڵگاکەدا، پانێڵی خۆر و پاترییەکانی ناوماڵ ووزە بەرهەم دەهێنن و هەڵیدەگرن، لە کاتێکدا ئامێرە ووزە کاراکان کارەبا کەمدەکەنەوە و چاودێری بەکارهێنانی ئاو دەکەن بۆ پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان. لەگەڵ چارەسەری ژێرخانی زیرەک لە کۆمپانیای سیمێنسەوە کە لەگەڵ ماڵە زیرەکەکان و چارەسەری باشکردنی ووزە لە کۆمپانیای Resideo Technologies یەکدەخرێت، تەکنەلۆژیاکانی سامسۆنگ ئاسانکاری دەکات بۆ دانیشتوانیSterling Ranch بۆ چێژوەرگرتن لە شێوازێکی ژیانی سفری مەترسی.

هاوبەشی سامسۆنگ لەگەڵ ڕێسیدۆ “Resideo”، لە پڕۆژەی شاری زیرەک زیاترە. سامسۆنگ و ڕێسیدۆ بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ تێکەڵکردنی ئامێرەکانی سامسۆنگ لەگەڵ چارەسەرەکانی تۆڕی زیرەکی ڕێسیدۆ بۆ پەیوەندیکردنی کڕیاران بە بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی ووزە لە کالیفۆرنیا و تەکساس. لە داهاتوودا، ئەم کارە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئامادەکردنی کۆمەڵگەی زیاتر بۆ تۆڕی زیرەک لە ڕێگەی فراوانکردنی پێشکەشکردنی باشترین وەڵامدانەوەی داواکاری لە لایەن Resideo و باشکردنی پاشەکەوتی ووزەی SmartThings.

ڕووبەڕووبوونەوەی ووردە پلاستیکەکان بە تەکنەلۆژیای ‘کەمتر ووردە ڕیشاڵ”
لە کاتێکدا کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئامێر و ماڵەکان زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی بەردەوام، بەڵام مەترسییە ڕوون و ئێستاکانی دیکە بۆ سەر ژینگە سەرنجمان ڕادەکێشن. زیاتر لە ساڵێکە کۆمپانیای سامسۆنگ و پاتاگۆنیا پێکەوە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئاڵانگاری ڕشتنی ووردە پلاستیک لە کاتی جلشۆردندا و پیسکردنی زەریاکان و ئاوەکانی دیکە.

خولی کەمتر ووردە ڕیشاڵی نوێی سامسۆنگ و فلتەر بەرهەمی ئەو هاوبەشیەیە. پێشکەوتنێکە لە بەرەنگاربوونەوەی ووردە پلاستیک، خولی ووردە ڕیشاڵ کەمتر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی ووردە پلاستیک تا 54% . ئێستا لە ئەوروپا بەردەستە، ئەم خولە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە لە کۆریا دەخرێتە سەر جلشۆرە دیاریکراوەکان و لە ئەمریکاش بەم زووانە بەردەست دەبێت.

وەکو خولی کەمتر ووردە ڕیشاڵ، فلتەری ئامێری جلشۆری تازە پەرەپێدراوی سامسۆنگ و پاتاگۆنیا توانای ئەوەی هەیە کاریگەری ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی سیستەمی ئاویی هەبێت. فلتەری کەمتری ووردە ڕیشاڵ دەردانی ووردە پلاستیک کەمدەکاتەوە بە ڕێگریکردن لە دەرچوونیان بۆ ناو زەریا لە کۆتایی جل شۆردندا. لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023ەوە لە جلشۆرە دیاریکراوەکانی سامسۆنگ لە ئەوروپا بەردەست دەبێت، هەروەها دەتوانرێت بە جیا بکڕدرێت و لەگەڵ هەر جلشۆرێک کە لە بازاڕدایە بەکاربهێنرێت، بەبێ گوێدانە مارکەی جلشۆرەکە.

نوێترین داهێنانەکانی سامسۆنگ لە بواری جلشۆردا ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران دەکات بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی ژینگەیی بۆ ساڵانی داهاتوو. هەروەها دەبێتە پێشەنگی 20 ساڵەی جلشۆر و ساردکەرەوەکانیشی . و ئامێرەکانی تر کە تەکنەلۆژیاکانی ئینڤێرتەری دیجیتاڵی تێدایە، دەرگا دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی زیاتر بە درێژکردنەوەی تەمەنی جلشۆر و ساردکەرەوەکانی سامسۆنگ. هەروەها ساردکەرەوەی Bespoke پانێڵی دەرگای تایبەتمەندیان هەیە کە پشتگیری لە بەکارهێنانی درێژتر دەکەن بە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ نوێکردنەوەی دیزاینی ئامێرەکانیان بە ئاسانی لەبری ئەوەی بە ئامێرێکی نوێ بیگۆڕن.

لە ڕێگەی هاوبەشی نزیک و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و پابەندبوون بە بوون بە کارامەترین براندی ئامێری ووزە لە جیهاندا، سامسۆنگ ئامانجیەتی پێشەنگایەتی بکات بۆ داهاتوویەکی بەردەوامتر. سەردانی ماڵپەڕی Samsung.com بکەن بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو داهێنانانەی کە سامسۆنگ لە CES 2023 نمایشی دەکات.

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
قائیمقامی پێنجوێن گەڕایەوە سەر كارەكەی
دواتر قائیمقامی پێنجوێن گەڕایەوە سەر كارەكەی
ەیوەندیدار