نامەكەی مارادۆنا بۆ مێسی



مارادۆنا پێش دوو ساڵ لە مردنی نامەیەكی بۆ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسایی نوسی.


بەپێی ئەو نامەیەی لەلایەن دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانەوە بۆ هاونیشتتیمانییەكەی نوسیویە:”لیۆ دەمەوێت پێت بڵێم كە زۆرم خۆشدەوێیت، تۆ ئەفسانەی”.

مارادۆنا لە نامەكەیدا، ئامۆژگاری مێسی دەكات و پێی دەڵێت”واز لە هەموان بێنە با قسە بكەن، تۆ باشترینی لە مێژوودا، ئێمە بڕیار دەدەین كاتێك كاروانی تۆ تەواو دەبێت، ئەمڕۆ چێژ وەربگرە و بەردەوامبە لەو كارەی دەستتت پێكردووە، دڵخۆشبە لەگەڵ كەسوكارت، بزانە كە زۆرم خۆشدەوێییت لیۆ”.

مارادۆنا لە ساڵی 1986 توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی مەكسیك جامی جیهان بۆ وڵاتەكەی دەستەبەر بكات و تائێستاش لە دوای پێلێی بەڕازیلی بە گەورەترین یاریزانی جیهان دادەنرێت.

دەستەی باڵاح حەج و عومرە لەبارەی پشكی حاجیانەوە ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
پێشت دەستەی باڵاح حەج و عومرە لەبارەی پشكی حاجیانەوە ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
بانكی ناوەندی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری دیاریكرد
دواتر بانكی ناوەندی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری دیاریكرد
ەیوەندیدار