سامانە سروشتییەکان: بەغداد یەکەم کاروانی نەوتی سپی بۆ هەرێم نارد



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغداد، عێراق بڕیاریدا بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بە نرخی (٥٠٠) دینار بنێرێت بۆ هاووڵاتییان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ، كە چەندین بابەتی تایبەت بەكێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتەکە دەشڵێت، توانرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت، كە پێشتر نرخی هەر لیترێك نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، جەنابی سەرۆكی حكومەت لەم سەردانەیدا داوای كرد ئەم نرخە بۆ هاووڵاتییانی كەم بكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێك كەم بكاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئه مڕۆ پێنجشەممە، ١٢/١/٢٠٢٣ یەكەم كاروانی ئەم نەوتە گەیشتە هه ولێر، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهەمان نرخی دابینكراو دابەش دەكات.

سێ مانگی دیكە دیدار لەڕێبەری پەكەكە قەدەغەكرا
پێشت سێ مانگی دیكە دیدار لەڕێبەری پەكەكە قەدەغەكرا
تەرمی دوو کۆچبەری یەختەکەی یۆنان دەگەڕێندرێتەوە هەرێم
دواتر تەرمی دوو کۆچبەری یەختەکەی یۆنان دەگەڕێندرێتەوە هەرێم
ەیوەندیدار