بەمشێوەیە دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە سێ‌ وڵاتی دراوسێ‌


بەشیر حجیێمی چالاكوانی سیاسی پێیوایە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی بەقاچاخبردنی دراوەكەیە بۆ دەرەوەی عیراق بۆ 3 وڵات، ئاماژە بە سێ‌ شێوازیی بەقاچاخبردنی دۆلاریش دەكات، لە پاش توندكردنی چاودێری سەر بانكەكان.


حجێمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دۆلار بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و توركیا و سوریا، گەر حكومەتی عیراق بەر بە بەقاچاخبردنی دراوەكە لەڕێی وشكانییەوە بگرێت، ڕاستەوخۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا دادەبەزێت”.

لەبارەی ئەو بەقاچاخبردنەوە، حجێمی دەڵێت:”دۆلار بۆ هەر وڵاتێك بەشێوەیەك بەقاچاخ دەبرێت، بۆ سوریا بە هەمان شێوازیی بردنی ماددە هۆشبەرەكان دەگوازرێتەوە، واتا لەڕێی ئەو قاچاخچیانەی بەپێ‌ لە سنوورەكانەوە دەپەڕنەوە و دۆلار دەكەنە نێو جانتا و كۆڵەپشتەوە”.

بە وتەی ئەو چالاكوانە سیاسییە”بۆ توركیا لەڕێی ترێلەوە دەبرێت و لە هەرێمی كوردستان ئاسانكاریی بۆ دەكرێت، سەبارەت بە ئێرانیش بەقاچاخبردنی دۆلار زۆر ئاسان و بەردەستە”.

چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەمریكا لە عیراقدا ناهێڵین
پێشت چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەمریكا لە عیراقدا ناهێڵین
سبەی لەم ناوچانەی هەرێم كڕێوە دەست پێدەكات
دواتر سبەی لەم ناوچانەی هەرێم كڕێوە دەست پێدەكات
پەیوەندیدار