سامسۆنگ، هەڵمەتێکی داشکاندن ڕادەگەیەنێت


کۆمپانیای “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا”، هەڵمەتێکی تایبەت و داشکاندنی بۆ ساردکەرەوە سەردەمیەکەی خۆی لە جۆری Bespoke لە عێراق ڕاگەیاند.

هەڵمەتەکە چەندین داشکاندنی لەسەر هەموو مۆدێلەکانی ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لەخۆدەگرێت، بەو پێیە هەڵمەتەکە لە بەرواری مانگی 1دەستپێدەکات، و تا مانگی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

بە ووتەی سامسۆنگ؛ داشکاندنە تایبەتەکان ئەم مۆدێلانەی خوارەوەی ساردکەرەوە سەردەمیەکانی Bespoke دەگرێتەوە، بەفرگری تاک دەرگای 15 پێ بە داشکاندنی تا 20٪ لە نرخی ڕاستی، بەفرگری تاک دەرگای 15 پێ بە داشکاندنی تا 20%ی نرخی ڕاستی، وە ساردکەرەوەی تاک دەرگای 16 پێ و دوو ڕەنگەکەی ڕەشی شووشەیی بریقەدار و بێجی شووشەیی و شینی تۆخ بە داشکاندنی تا 20%ی نرخی ڕاستی، هەروەها ساردکەرەوەیی بەفرگری خوارووی 15 پێ، بە هەردوو ڕەنگەکەی ڕەشی شووشەیی بریقەدار و بێجی شووشەیی و شینی تۆخ بە داشکاندنی تا 30%ی نرخی ڕاستی.

داشکاندن بۆ سەرجەم مۆدێلەکانی ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە سەرجەم خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە وەک پێشانگا جۆراوجۆرەکان و بریکارە فەرمییەکان و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکان.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم هەڵمەتە لەسەر ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke دەتوانن سەردانی پەڕەکانی “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا” بکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، یان بە سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
samsung.com/iq_ku

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە
بەردەڕەش؛ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەک کوژرا
دواتر بەردەڕەش؛ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەک کوژرا
پەیوەندیدار