“ئەوقاف ڕێگە نادات مەلا مەزهەر خۆراسانی دەست بە وتاردان بكاتەوە”



دوای ئەوەی بەشێك لە میدیاكان باسیان لەوەكرد، كە بڕیاردراوە مەلا مەزهەر خۆراسانی لە سلێمانی و لە مزگەوتێكی شارەكە دەست بە وتاردان بكاتەوە، لە ئێستادا باس لەوە دەكرێت وەزارەتی ئەقافی هەرێم بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بەوە نادات.

بەپێی هەواڵی هەندێك لە میدیاكان، وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ڕێگە نادات جارێكی دیكە مەلا مەزهەر خۆراسانی بگەڕێتەوە بۆ وتاردان، بەهۆی ئەوەی بە بڕیاری ئەوقاف لەو كارە دوورخراوەتەوە.

(خەڵك) بۆ بەدواداچوونی زیاتر پەیوەندی بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافەوە كرد، هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەدا.

ئەوە لەكاتێكدایە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، د.مەزهەر خۆراسانی مامۆستای ئاینی و مەلا حەكیم ڕۆستایی و مەلا عوبێد و مەلا سابیر لە شاری سلێمانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد و بەشێك لە میدیاكان باسیان لەوەكرد، كە بڕیاردراوە مەلا مەزهەر بێتە سلێمانی و لە مزگەوتێكی سلێمانییەوە دەست بە وتاردان بكاتەوە.

ناسا: هەسارەیەكی شیاو بۆ ژیان دۆزرایەوە
پێشت ناسا: هەسارەیەكی شیاو بۆ ژیان دۆزرایەوە
خەڵك؛ هۆكاری گران بوونی هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ هۆكاری گران بوونی هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار