بەهۆی زێدانەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە پۆستەكەی لابرا



 

لیژنەی ڕاپەڕاندن لە یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا، بڕیاردەدات كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سازبكات، بۆ لابردنی نوێل لو گرانێ‌ لە پۆستی سەرۆكایەتی، پاش ئەوەی لەلایەن هەموو ئەندامەكانییەوە متمانەی لێسەندرایەوە.

لەڕێی ڕاسپاردنی وەزارەتی وەرزشی فەرەنساوە، لۆ گرایێ‌ لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە و فیلیپ دیالۆ بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا دادەنرێت.

لۆ گرایێ‌، خۆی لە هەڵوێستێكی زۆر لاوازدا بینییەوە، لە پاش لێدوانەكانی لەدژی زێنەدین زێدان لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕادیۆی “مۆنت كارلۆ” دوای نوێكردنەوەی بۆندی دیدێ‌ دیشامپ.

سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، “بەلایەوە گرنگ نییە زێدان بۆ كوێ‌ دەچێت، تەنانەت پەیوەندیشی پێوە بكات وەڵامی ناداتەوە”، ئەمەش بووە مایەی توڕەكردنی ئەمیلی ئۆدیا وەزیری وەرزشی وڵاتەكە و هەندێك یاریزانی وەك كیلیان مپاپێ‌ و هۆگۆ لۆریس.

 

 

 

داهاتی سلێمانی بۆ نیوە كەم دەكات
پێشت داهاتی سلێمانی بۆ نیوە كەم دەكات
هەولێر؛ تۆمەتبارێك بە پایپی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
دواتر هەولێر؛ تۆمەتبارێك بە پایپی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
پەیوەندیدار