لە میسر هەوڵی دزینی پەیكەری رەمسیس درا



 

لە شاری ئەسوانی باشووری میسر، سێ كەس كە تۆمەتباركراون بە هەوڵدان بۆ دزینی پەیكەری فیرعەون رەمسیسی دووەم دەستبەسەركران.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی میسر لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لە ناوچەی شوێنەوارە مێژووییەكانی شاری ئەسوان لە میانی كنەوپشكنینی نایاساییدا، پەیكەری رەمسیسی دووەم دۆزراوەتەوە كە سێ مەتر بەرزە و كێشەكەی دەگاتە ١٠ تۆن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە ئاشكرا كراوە، سێ كەس بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دزینی پەیكەرەكە تۆمەتباركراون و لە میانی دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسەوە، دەست بەسەر پێداویستییەكانی كنەوپشكنین و گواستنەوەی قورساییدا گیراوە.

قاچاخچێتیكردن بە شوێنەواری مێژووییەوە زۆر بەربڵاوە لە میسر، بەگوێرەی زانیارییە فەڕمییەكان لە ١٠ ساڵی رابردوودا، ٢٩ هەزار و ٣٠٠ پارچەشوێنەوار كە پێشتر بەشێوەی قاچاغ برابوونە دەرەوەی میسر، گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دواییكرد
پێشت سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دواییكرد
لە ئێران 153 كەس دەستگیركران
دواتر لە ئێران 153 كەس دەستگیركران
ەیوەندیدار