ماكرۆن پرسیارێكی شەرمەزاركەری دەربارەی هاوسەرەكەی لێ‌ دەكرێت



ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو، دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووسێکی تووشبوو بە ئۆتیزم پرسیاری دەربارەری پەیوەندییەکانی لەگەڵ بریجیتی هاوسەری کرد و پێی وت، “چۆن پەیوەندیت لەگەڵیدا بەست لەكاتێكدا ئەو مامۆستات بوو”.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی (العربیە) ماكرۆن لە میانی دانیشتن و گفتوگۆیەكی لەگەڵ تووشبووانی ئۆتیزم لە “لی پاپۆتین”، کە ناوەندێکی چاودێری ڕۆژانەیە و لە ساڵی ١٩٩٠ لە پاریس دامەزراوە، ڕۆژنامەنووسێك لێی پرسی، “تۆ سەرۆکیت، دەبێت نموونە بیت و هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستاکەت نەكەیت!”.

پرسیارەکە بە پێکەنین پێشوازی لێکرا، بەڵام ئەو كەسەی سەرپەرشتی دانیشتن و گفتوگۆكەی دەكرد بەو جۆرە وەسفی دۆخەكەی كرد، كە ئەوانە “ڕۆژنامەنووسی نائاسایی”ن و بەناوبانگن بە پرسیاری بوێرانەی لەو شێوەیە.

لای خۆشیەوە، ماکرۆن لە وەڵامدا وتی: “تۆ کێ هەڵدەبژێریت کە خۆشت دەوێت، لە ڕاستیدا ئەو مامۆستای من نەبوو، بەڵكو فێری شانۆی کردم، بۆیە گرنگ نییە”.

وەڵامی سەرۆک بۆ ئەو پرسیارە بە پێکەنینەوە پێشوازی لێکرا و یەكێك لە پەیامنێرەكان وتی: “ئەوە وەڵامێکی زیرەکانە بوو”. ماکرۆن لە وەڵامدا وتی: “ڕاستە! تۆ لە ئێستاوە وەڵامەکانم دەپشکنیت. وەک ئەوە نییە کە ئەو مامۆستای بیرکاری بێت”.

ماکرۆنی تەمەن ٤٥ ساڵ، کاتێک بریجیت (تەمەن ٦٩ ساڵ)ی ناسی، كە لە خوێندنگەی ئامادەیی لا پرۆڤیدێنس وانەی ئەدەبیاتی بە کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ دەوتەوە.

ڕاوێژكارەكەی سودانی ڕاستییەكەى دركاند: دابەزاندنی نرخی دۆلار پێویستی بە هەوڵی دیپلۆماسییە
پێشت ڕاوێژكارەكەی سودانی ڕاستییەكەى دركاند: دابەزاندنی نرخی دۆلار پێویستی بە هەوڵی دیپلۆماسییە
پلەی گەرما دەگاتە -١١ و هۆشداری شەختە و سەهۆڵبەندان دەدرێت
دواتر پلەی گەرما دەگاتە -١١ و هۆشداری شەختە و سەهۆڵبەندان دەدرێت
ەیوەندیدار