ڕێكارێكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار



ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار، ڕێكارێك دەگرێتەبەر.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەنجومەنی وەزیران هەموو لایەنە حكومییەكان پابەند دەكات، كاڵا و پێداویستی و خزمەتگوزارییەكانیان بە دیناری عیراقی بفرۆشن بەپێی نرخی خەرجی فەرمی كە (١٤٧٠) دینارە بۆ هەر دۆلارێك”.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی كیفاح و حارسیە لە بەغدا بە نزیكەی ١٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بە نرخێكی پێوانەیی دادەنرێت لەو دەمەی حكومەت لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بڕیاریدا گۆڕانكاریی بەسەر نرخی خەرج دۆلاردا بهێنێت و لە 1119 دینارەوە بۆ هەر دۆلارێك بیكاتە ١٤٥٠ دینار بۆ هەر دۆلارێك.

كۆرتوا باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ نەسری سعودی
پێشت كۆرتوا باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ نەسری سعودی
ڕاوێژكارەكەی سودانی ڕاستییەكەى دركاند: دابەزاندنی نرخی دۆلار پێویستی بە هەوڵی دیپلۆماسییە
دواتر ڕاوێژكارەكەی سودانی ڕاستییەكەى دركاند: دابەزاندنی نرخی دۆلار پێویستی بە هەوڵی دیپلۆماسییە
ەیوەندیدار