“ملیۆنێك هەلی كار دەڕەخسێنین”



 

سەرۆككۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: “پرۆگرامێك جێبەجێدەكەین كە هەڵاوسان بگەیەنینە لەسەدا ٢٠ و ملیۆنێك هەلی كاریش دابیندەكەین”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای كۆبوونەوەی كابینەی حكوومەتەكەی، لەبارەی زیادكردنی هەلی كارەوە رایگەیاند: “ئەمساڵ لە ئابوورییدا بە زیادكردنی تێكڕای ساڵانەی یەك ملیۆن هەلی كار، لەسەر رێبازەكەمان بەردەام دەبین”.

سەبارەت بە رووداوەكانی توندوتیژیی لە بەڕازیلیش، سەركۆماری توركیا وتی: “باوەڕمان وایە ئەو كردەوانە كە بریتین لە هەڵكوتانە سەر پەرلەمان، كۆشكی سەرۆكایەتی و باڵەخانەی دادگای باڵا، لە دیموكراسییدا جێگەیان نابێتەوە. سەركۆنەی رووداوە توندوتیژەكان دەكەین دژی لولا كە دوای هەڵبژاردنەكان لە بەڕازیل، ئەركی سەرۆكایەتی وڵاتی لە ئەستۆ گرتووە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: “لەرێگەی زیادكردنی رۆڵی ئەرێنیمان لە پرسە جیهانیی و ناوچەییەكاندا، هەوڵی تەواو بۆ كردنەوەی دەروازەكانی ئاشتی و هاریكاریی دەدەین”.

گرژییەكانی بەڕازیل هێوربوونەوە
پێشت گرژییەكانی بەڕازیل هێوربوونەوە
خامنەیی: كێشەی ئابووریمان هەیە
دواتر خامنەیی: كێشەی ئابووریمان هەیە
ەیوەندیدار