وەزارەتی پەرورەدە بێ بەرامبەر کتێب بۆ نووسەران چاپ دەکات


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتی نوسەران و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ کتێبخانەی کوردی و خوێنەران ، ئەو نوسەرانەی کتێبیان هەیە و خزمەتی یەکێک لەم بوارانە دەکات کە دیاریکراوە، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە کتێبەکانیان بێبەرامبەر بۆ چاپ بکات لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر ، بە تیراژی (٥٠٠) دانەو تەواوی کتێبەکانیش دەداتەوە بە نوسەرەکەی و ئەویش ئازادە لەوەی دەیبەخشێت یان نرخی لەسەر دادەنێت و مافی هەموو چاپکردنەوەیەکیش بۆ نوسەرەکەی پارێزراو دەبێت.

بوارەکانیش بریتین لە:
١- ئەو کتێبانەی خزمەتی هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکەن .
٢- ئەو کتێبانەی خزمەتی زمانی کوردی دەکەن لە هەر بوارێکدا.
٣- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری پەروەردە دەکەن.
٤- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەن.
٥- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری ژینگە و ژینگە پارێزی دەکەن.

وەزارەتەکە دەشڵێت، پێویستە نوسەر ژمارەی سپاردنی لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت.

هەروەها، پێویستە کتێبەکانی بە یەکێک لەم ئەندازانە دیزاین کرابن: (١٧سم پانی / ٢٤ سم درێژیی ) یان ( ٢١سم پانی / ٢٩ سم درێژیی)

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە کە پاش وەرگرتنی ژمارەی سپاردن و دیزاین کردن ، دەتوانن بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ بەڕێز مامۆستا (جەبار جەمال غریب ) ، ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە کە رامانسپاردوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم دەستپێسخەرییە لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە:
[email protected]

مەرجی تەمەن بۆ حەجكردن هەڵگیرا
پێشت مەرجی تەمەن بۆ حەجكردن هەڵگیرا
لە ساڵی رابردوو ٦٦٥٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵ کراون
دواتر لە ساڵی رابردوو ٦٦٥٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵ کراون
پەیوەندیدار