بانكی ناوەندی بڕیارێكی بەپەلەی بۆ دابەزاندنی دۆلار دەركرد



بڕیارێكی نوێی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی دۆلار لە سبەینێوە دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، لەكاتێكدا نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٩ هەزار دینار.

مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دینارەوەن، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو بابەتەداین.

ڕاشیگەیاندووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕی دۆلاری نەختینەییمان بۆ بازاڕەكان زیاد كردووە و چەند بانكێكیش ڕاسپێردراون بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە هاووڵاتییان لەپێناو سوود گەیاندن و كۆنتڕۆڵی بازاڕ.

لای خۆشیەوە، بانكی ناوەندی عێراق كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بەكاش بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كردەوە لە ڕێگەی بانكی بازرگانی عێراقی مامەڵەكان جێبەجێ دەكات.

بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فرۆشتنەكە لە سبەینێ‌ سێ شەممە ١٠-١-٢٠٢٣ دەسپێدەكات، هەر گەشتیارێك بڕی ٥ هەزار دۆلاری ئەمریكی پێ دەفرۆشێت بە نرخی فەرمی، كە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینارە.

پێشتر بانكی ناوەندی عێراق، فرۆشتنی دۆلاری بۆ ٢٠ بانك فراوانتر كردبوو بۆ ئەوەی سەرجەم بانكە ڕێپێدراوەكان بگرێتەوە.

“تۆڕە گەورەكەی بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاكی عێراق”
پێشت “تۆڕە گەورەكەی بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاكی عێراق”
چۆن بتوانی تەمەنی تایەی ئۆتۆمبێل درێژ بكەیتەوە؟
دواتر چۆن بتوانی تەمەنی تایەی ئۆتۆمبێل درێژ بكەیتەوە؟
ەیوەندیدار