توركیا ناوچەیەك لە دهۆك بۆردومان دەكات



توركیا سەرلەنوێ‌ ناوچەیەك لە پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكات.


ئەمڕۆ دوو شەممە، سوپای توركیا لە سەربازگەی ناحیەی بامەڕنییەوە، چەند ناوچەیەكی لە چیای مەتین بۆردومان كرد، بە بیانووی بوونی گرێلاكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان.

چوار شەممەی ڕابردوو، تۆپخانەكانی توركیا، گوندی چیای گارایان لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد و بۆردومانەكەش زیانی لێكەوتەوە، بەبێ‌ ئەوەی سروشتی زیانەكە بزانرێت.

هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندێكی سەر بە ناحیەی باتۆفای سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان و ئەمەش بووە مایەی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لەنێو دانیشتوانی ناوچەكە.

توركیا ناوبەناو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات، بە بیانووی بوونی پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” لە ناوچەكەدا كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە تیرۆریست پۆلێن دەكرێت.

سودانی دەچێتە ئەڵمانیا
پێشت سودانی دەچێتە ئەڵمانیا
سەرمووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێك لە سلێمانی پێشدەخرێت
دواتر سەرمووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێك لە سلێمانی پێشدەخرێت
ەیوەندیدار